X
ئ|

سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی په‌نا بۆ روسیا ده‌بات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

4 رۆژ پێش ئێستا     569 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوجه‌رگه‌ی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئه‌مریكا و عێراق، سه‌ردانی روسیای كرد و له‌گه‌ڵ لێپرسراوه‌ باڵاكانی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌ته‌وه‌.


ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ فالح فه‌یاز سه‌رۆكی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر فۆمین، جێگری وه‌زیری به‌رگریی روسیا و میخائیل بۆگدانۆڤ نێردراوی تایبه‌تی ڤلادیمێر پوتن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا و نیكۆلای پاترۆشیڤ، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشمانیی روسیا كۆبووه‌ته‌وه‌.

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روسیا حه‌شدی شه‌عبیی به‌ چه‌كی قورس و پێشكه‌وتوو له‌ ده‌ره‌وه‌ی خواستی حكومه‌تی عێراق پڕچه‌ك كردووه‌ و ناوبه‌ناو باره‌ چه‌كی روسیا ده‌گاته‌ عێراق بۆیان.

ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستپێكرد و له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی و سیاسیی و كتلوری گفتوگۆ كرا و ئه‌مریكا پشتیوانیی خۆی بۆ عێراق دووپاتكرده‌وه‌ له‌ گفتوگۆكه‌دا باس له‌ كۆتایی هێنان به‌ بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق نه‌كرا

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو