میلله‌ت
یه‌كێتیی تۆپى پێى رۆژئاواى ئاسیا ته‌واوى ئه‌ندامانى لیژنه‌كانى ده‌ستنیشانكردو كوردێكیش له‌سه‌ر پشكى عێراق پۆستێكى پێبه‌خشرا .
دكتۆر ئەحمەد عەلی ناسراو بە (د. ئەحمەد کۆچەر) كه هاوكات له ئێستادا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاربه‌رێككه‌رى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراقه وه‌ك ئه‌ندامى لیژنه‌ى راگه‌یاندن و بازارگه‌رى لیژنه‌كه ده‌ستنیشانكراوه .
دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌ده‌ر له‌وه‌ى كادرێكى چالاكى وه‌رزشى كوردستان و عێراقیشه هاوكات جێگری راگری کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەدینیشه .