X
ئ|

خوێندنەوەیەکی تر، بۆ لەناکاو پەسەندن کردنی یاسای بوودجەو سفر بوونەوەی کێشەکان لەعێراق..!!

سۆشیال میدیا

4 رۆژ پێش ئێستا     185 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

(بەشی چوارەم )..

ئەوەی لەبەشی یەکەم و دووەم  و سێیەمی ئەم بابەتە  خستمانە ڕوو، زیاتر خوردکردنەوەی ئامانجەکان و لێ تێگەیشتن بوو  بۆ لە لەناکاو پەسندکردنی  یاسای بوودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراق . کە زیاتر لە ٣ مانگی ڕابردوو ، نەتوانرا لایەنە سیاسیەکانی عێراق بگەنە ڕێکەوتن لەسەر  دەقێک کە ھەموو لایەکان ڕازی بکا.

کەچی لەناکاو  لەماوەی ٤٨ سەعات یاساکە دێنرێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێ و پەسەند دەکرێ..!!
وەھەروەھا لەلایەکی تر بێین ڕاڤەی ئەوە بکەین ، کە ئەم ھاوکێشە سیاسیە نوێیە چ پەیوەندی بە ڕاگرتنی ئەو پرۆسیە ھەبووە؟
بۆیە لێرەوە دێین  باسی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەو پرۆسەیە دەکەین ،   
دواتر باسی چۆنیەتی  کردنەوەی کرێگوێرەکانی  بەردەم ئەو پرۆسەیە دەکەین کە چۆن لەماوەی ٤٨ سەعاتدا  پرۆسەکە جێ بەجێکرا. 

بابزانین ئاستەنگەکانی بەر پەسندکردنی بوودجە چی بوون..؟ 

🔴  ئێران لەڕێگای دەست و پێوەندەکانی ..  کارەکتەری سەرەکی بوو لە دواخستنی بوودجە..بۆ؟

یەکەم/ئێران لەڕێگای حەشدی شەعبی و تەواوی ھێزە سیاسیەکانی نزیک لەئێران دەیانووست ، بۆ بەرژەوەندی ئێران نرخی دۆلار  لەبەرامبەر دینار وەک خۆی لێبکەنەوە، کەبەم بەرزکردنەوە ئێران وەک جاران  دراوی قورسی پێ دابین نەدەکرا.ئێستا ئێران بۆ ھەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٢٠ دۆلار   دەکرێت ئەمە لەلایەک.

🔺لەلایەکی تر  حزبی دەعوە بەھەردوو باڵی مالیکی و عەبادی  ھەمان داوایان دەکرد بەڵام لەژێر (تایتڵی )خرابوونی باری گوزەرانی خەڵک. کەچی مەبەستی ئەودووانە یا بڵێین حزبی دەعوە ئەبوو بەئێرانیش بڵێن کەئێمەش ھاوبەشی ترسەکانتانین.
🔷لێرە پرسیارێک دێتە پێش بۆ حزبی دەعوە وائەکات..؟

حزبی دەعوە دوای دەرکردنی لەدەسەڵات، بەھاتنی عادل عبدالمھدی، حەزناکات، ھیچ حکومەتێک یا ھێزێکی سیاسی لە ئیدارەدانی ووڵات سەرکەوتووبێ.. چونکە سەرکەوتنی ھەر حکومەتێک  لەئیدارەدانی عێراق لە مالکی و عەبادی باشتر بێ، ئەوە مەرگی کۆتایی حزبی دەعوەیە لەسەر گۆرەپانی سیاسی عێراق.

دووەم/   گوشارێک بوو  بۆ سەر حکومەتەکەی کازمی کە شایستە داراییەکانی ئێران   کە بە( ٥ ملیار دۆلار) مەزەندە دەکرێت ئازاد بکات، چونکە بەھۆی رێوشوێنی ئابلۆقەی ئابووری ئەمریکا لەسەر ئێران، نەدەکرا ئەو شایستە داراییانە  بە دۆلار بۆ ئێران سەرف بکات،  ھەرچەندە عێراق ئامادەیە بەدیناری عێراقی بیدات، بەڵام ئێران بەدۆلار دەیەوێت. ئەوەبوو ڕۆژی ٣/٦ روحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەل مستەفا کازمی داوای شایستە داراییەکانی ئێرانی کرد بەدۆلار.

سێیەم/  ڕێکەوتنی ھەرێم و بەغدا، ئەویش خاڵێکی ناکۆک بوو، کەنەوتی ھەرێم ھەر لەژێر تەسروفی کورد ماوەتەوە، جگەلەوەی تەنەکەیەک نەوت تەسلیم ناکا، کەچی لەبەشە بودجەی نەوتی بەسرە پارەش بۆ ھەرێم  دەنێردرێت.

چوارەم / زۆربەی ھێزە شیعیەکان جگە لە سەدریەکان، نایانەوێ ئەو بوودجە زەبەلاحە بخرێتە بەردەستی مستەفا  کازمی،  نەوەک کازمی پێگەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو پێ بەھێز بکات.

پێنجەم/ ئێران دوای بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەعێراق و پەرەسەندنی پەیوەندیەکانی عێراق لەگەل میسڕ و ئوردن و سعودیەو تورکیا و ئیمارات ،  بەمەترسی دەزانێت، کە کەئەمریکا دەیەوێ شێوازی ململانێکان لە عێراق بگوورێ. بەمانایەکی تر ململانێکان لە قاڵبی ململانی ئەمریکا و ئێران بگۆرێ، بۆ ململانێی مسڕو سعودیەو تورکیاو ئیمارات و ئەمریکا لەلایەک ئێرانیش لەلایەکی تر. ھەربۆیە ئەو ڕۆژەی میلیشای ( ربع اللە)  لەشەقامەکانی بەغدا نمایشتی سەربازی  دەکەن، ڕۆژێک پێش کۆبوونەی لوتکەی عێراق و میسڕو ئوردن بوو لەبەغدا.

شەشەم/ ئێران ئەو گوشارانەو پشێویانە دەنێتەوە، تا ئەمریکا ناچار بکا، کە چیتر رێگاگر نەبێ لە بازرگانی وکڕینی غازو کارەبای ئێرانی لەلایەن عێراق .  بەردەوام ئەو گوشارانە دەکات تا لەجیاتی ھەر چوار مانگ جارێک مۆڵەتەکە نوێ بکاتەوە، لێگەرێ بازرگانیەکە بەردەوام بێ. چونکە ئەگەر ئەم کارتی دابین کردنی کارەباو گازی سروشتی  لەدەست ئێران دەربێنن. ئەوکاتە 
ئێران ھیچ کارتێکی  بەناوی  یارمەتیدانی عێراق لەدەست نامێنێ،  کەئەم شتانەش نەما لێرەدا ھەر جوولەیەکی ئێران لەعێراق  بە تێکدانی ئارامی  عێراق وێنا دەکرێ.

🔴 بەڵام لێرە پرسیارێک دێتە بەردەممان، گەر ئێران  لەبەر ئەم ئامانجانە ڕێگر بووبێ لە پەسەندکردنی بوودجە؟ ئەی چی وای لە ئێران کرد لەماوەی ٤٨ سەعات ڕێگا لەبەردەم پەسەندکردنی بوودجە خۆش بکا؟

🔷دەتوانین وەڵامی ئەم پرسیارانە بە چوار خاڵ بدەینەوە.

🔺 ئێران توانی ھەندێ داواکارییان لەلایەن ئەمریکیەکان  بە یارمەتی فەرەنسیەکان بۆ فەراھەم بکرێ و جێ بەجێ بکرێ. کە لەدوا بەش باسی دەکەین.

🔺 دووەم خاڵ ئێران لەوە ترسا سەدریەکان پەنا بۆ شەقام ببەن و وەک خۆپشاندانەکانی تشرین، ھێرش و ناڕەزایی بەرامبەر بەھێزەکانی سەر  بە ئێران و خودی دەوڵەتی ئێران دووبارە ببێتەوە.

🔺 ترسی ئێران لەووڵاتانی عەرەبی  و ئەمریکا کە دا نوسانەکانی ئێران لەگەل  ئەمریکا لەلایەک و لەگەل ئەورپا لەلایەکی تر ئاڵۆزتربێ.

🔺 ئێران لەحاڵی حازر  لەژێر ڕۆشنایی ئەو  فاکتەرانە لەپاشەکشەیە، بەڵام  خۆی کۆ دەکاتەوە و ئامادە دەکات  بۆ دوای ھەڵبژاردن و دەستبکاربوونی حکومەتی نوێی داھاتوو، لەوێوە دیسان گروپەکانی سەر بە ئێران و ھێزە ناڕازیەکان، بۆ جەولەیەکی تر  بەگەڕ دەخاتەوە.

نووسینی دڵشاد مه‌جید

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو