میلله‌ت
یانه‌ى قوه جه‌ویه‌ى عێراقى پلیتى سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى ئاسیا ده‌سته‌به‌ركرد پاش بردنه‌وه‌ى له وه‌حده‌ى سعودى به لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه .
یارییه‌كه له كاتى ئاسایی و زیادكراو به گۆلێكى یه‌كسان كۆتایهات ، پاش په‌نابردنه به‌ر لێدانى یه‌كلاكه‌ره‌وه ، جه‌ویه توانى ٣-٢ یارییه‌كه بباته‌وه .
جه‌ویه له قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان له‌گه‌ڵ شاریقه‌ى ئیماراتى ؛ تراكتۆرى ئێرانى ؛ پاختاكۆرى ئۆزبه‌كستانى یاریده‌كات و له‌گه‌ڵ شورته‌ى سه‌وز پۆش دوو نوێنه‌رى عێراق ده‌بن له پاڵه‌وانێتیه‌كه كه یارییه‌كانى ئه‌و قۆناغه به شێوه‌ى گردبوونه‌وه له پانزه‌ى ئه‌م مانگه ده‌ستپێده‌كات .
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان پاشكۆ یانه‌ى زه‌وراى عێراق به شكستى ٢-١ به‌رامبه‌ر وه‌حده‌ى ئیماراتى نه‌یتوانى بگاته قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كان و ماڵئاوایى له یارییه‌كان كرد .