X
ئ|

لەمڕۆوە قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەستپێدەكات

هەواڵی کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     283 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
بڕیارە لەمڕۆوە قەدەغەكردنی هاتووچۆی سنووردار لە هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.


بە پێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیارەكە لە كاتژمێر 8ی ئەمشەوەوە دەستپێدەكات و لەمەودوا لە 8ی شەو تاوەكو 6ی بەیانی، هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لە تەواوی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان قەدەغە دەبێت.

جەختیشیكردووەتەوە كە دەبێت ژووری ئۆپەراسیۆنەكان لە سەرجەم پارێزگا و یەكە ئیدارییەكان بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.

ئەمەش دوای ئەوە هات كە ژمارەی تووشبووان و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەرچاو زیادیكرد. 


هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ھاتوچۆی گەشتیاریی نێوان ھەرێم و ئێران دەستپێدەکاتەوە

زۆرترین خوێنراو