X

چیرۆکی خەڵاتی بووکەر؛ ڕۆمانی ئارەقەی کۆیلە

فەرهەنگ

13/04/2021     675 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

لەکاتی یاریەکی گۆڵفی دۆستانەدا، سەرمایەداری بەریتانی جۆک کامپبێڵ سەرۆکی بازرگانی و کەشتیوانی بوکەر، ڕازی بوو بە کڕینی یەکەم کۆمپانیا بە نیوەی پشک لە یەکێک لە کتێبسازانی پێشەنگی جیهان، ئەویش لە ئیان فلیمینگ خاوەنی ئەو دەزگای چاپوبڵاوکردنەوەیەی کە ناوی خۆی لەخۆی گرتووە؛ ئیان لەو کاتەدا خاوەنی مافی چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی ئاگاتا کریستی و هارۆڵد پینتەر و چەند نووسەرێکی ناسراوی تر بوو.

ئەو دوو بازرگانە ساڵی 1964 ڕێککەوتن و چوار ساڵ دواتر کامپبێڵ و فلمینگ دەستپێکردنی خەڵاتی پۆکەر بۆ ئەدەبی گێڕانەوەیان ڕاگەیاند. ئەو خەڵاتە بەردەوام بوو لە خەڵاتکردنی ساڵانە بۆ باشترین ڕۆمانی نووسراو بە زمانی ئینگلیزی، کە لە بەریتانیا و ئیرلەندا بڵاو دەکرایەوە، واتە بە فەرمی لە ساڵی 1969ەوە تا ئێستا.

گەورەکردنی قازانج تاکە پاڵنەری پشت خۆتێهەڵقورتاندنی کۆمپانیاکەی کامپبێڵ نەبوو بۆ ناو جیهانی کتێب، هەرچەندە کۆمپانیاکەی کامپبێڵ تایبەت بوو بە کەشتیوانیی و بە تایبەتتریش گواستنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیییەکان و لە پاڵیشیدا کاری دڵنیایی "بیمە".

کامپبێڵ دەیویست بە دەرکردنی خەڵاتێکی ئەدەبی بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و کۆڵۆنەکانی پێشووی، هەندێک شەرمەزاری لە مێژووی خراپی کۆڵۆنیالیی بووکەر هەڵبگرێت، هەروەها پردەکانی پەیوەندی کولتووری نێوان بەریتانیا و بۆشایی ئەنگلۆفۆنەکەی بەهێز بکات.

سەرەتاکانی کۆمپانیاکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1815،  کاتێک یۆسیاس بووکەر لە شاری لیڤەرپوڵ-ی ئینگلیزییەوە یەکەم کەشتیی ناردە دەریا، کە بەرەو کۆڵۆنی بەریتانیای گیوانە لە کەناری کاریبی باکوری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئەمەریکای لاتین بەڕێکەوت،  ئەمە  ڕێک دوای تێپەڕینی هەشت ساڵ بەسەر بڕیاری ئیمپراتۆریەتی گەورەی بەریتانیادا بۆ لەکارلابرنی بازرگانی کۆیلە.

یۆسیاس لە نێوان حەوت برادا بە تەنیا لە باکووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا کاری گواستنەوە و بارکردنی دەکرد و کۆمپانیایەکی بە ناوی بووکەر دامەزراند. هەروەها بازرگانیی شەکر و لۆکە و داری دەکرد.
بازرگانییکردن بە کۆیلە قەدەغە کرا، بەڵام کۆیلایەتی وەک بنەمای بازرگانی داگیرکاری لە گیونا مایەوە. بووکەر بەردەوام بوو لە سوود وەرگرتن لە ڕەنجی 200 کۆیلەی " ئازاد " لە کارو باوڕەکانیان.

ساڵی 1827 یۆسیا گەڕایەوە بۆ لیڤەرپوڵ بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکات، ولیام کۆمپانیاکەی بەڕێوەبرد، هاوکات جۆرج بوو بە ئەندامی هەڵبژێردراوی ئیدارەی کۆڵۆنی براکان؛ زۆر زوو چالاکییە بازرگانییەکانی خێزانەکە پەرەی سەند.

ساڵی 1834 بووکەر وازی لە بەکارهێنانی کۆیلە هێنا، دوای ئەو مامەڵەیە لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا، کە لە سایەیدا پشکێکی لە بازرگانی کۆمپانیاکەدا کڕی بە 2884 پاوەند ( لە ئێستادا 378 هەزار پاوەند). کۆمپانیا نوێیەکە بە ناوی "کۆمپانیای بازرگانی و کەشتیوانی بووکەر" تۆمارکرا.

ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ بووکەر کرا، بریتی بوو لەوەی کە لە ماوەی چوار ساڵدا واز لە چەوساندەوەی کۆیلەکان لە بازرگانییەکەدا بهێنێت؛ لە ماوەی ڕازی بوونیشیدا کۆمپانیاکە بە کاری-بەزۆر سیستەمی کۆیلەی گۆڕی و بۆ ماوەی چوار ساڵ بەردەوام بوو بۆ بەکارهێنانی کۆیلە ئازادکراوە ئەفریقیەکان بەبێ ئەوەی وەک کرێکاری مەشقکەر پارەیان پێ بدرێت.

ساڵی 1838 ئیمپراتۆریەتی سیستەمێکی ناساند کە ڕێگەی بە کاری ئازاددا لە نێوان کۆڵۆنەکانیدا، بووکەر بە هەزاران کرێکاری لە کۆڵۆنی هیندی ڕۆژهەڵاتەوە هێنا بۆ کارکردن لەسەر کێڵگەکانی شەکر و لۆکە لە گیوانە.

تا ساڵی 1917 کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی هیندستان گەورەترین گرووپی نەژادیان لە گیونا پێکهێنا، لەگەڵ ئەفریقییەکان، هیندییە ئەمریکییەکان، چینی و پورتوگالی...

بەریتانیا لە ساڵی 1966 دا پاسەوانیی خۆی لە گیونا هەڵگرت، کاریبی بەجێهێشت و تێکەڵێکی ئەتنی ئاڵۆز و ناتەبای بەجێهێشت و زۆرێک لەو هەڵەو ئازارانەی بەهۆی سیاسەتی کۆڵۆنیالیزمی درێژخایەنی ئەوەوە دروست بوون.

تەنکتر لە ڕابردووە کۆڵۆنیالیەکەی، ئاهەنگی مەزنی بەریتانیا بە سەرکەوتنی نووسەری ترینیدادی- کاریبی بە بنەچەی هیندی ڤیدگارد پینبۆڵ بە خەڵاتی " بووکەر" لە چاپی سێیەمی خۆیدا لە ساڵی 1971 بۆ ڕۆمانی " لە وڵاتێکی ئازاد " دا دەستی پێ کرد.

خه ڵاته کان هۆشیاری کامپبێلی دامه زرێنه ری له کاریگه ری زۆره کانی مێژووی کۆیلایەتی له کاریبی دەردەخست.  پێنبۆڵ لە کاتی گەشتەکانی لە کەنارەکان باسی ڕاستیی بارودۆخی وڵاتەکەی کردووە و دەڵێت هەموو شتێک لێرە لەو سێبەرە قورسانەدا چاپ دەکرێت کە خێزانی بووکەر لە هەموو وڵاتدا بەجێی هێشتوون و ئەم مۆنیومێنتە داگیرکاریانەی بە ڕابردوویەکی لە بیرنەچووە یان لە بیرنەکراوە وەسف کردووە.

لە وتارەکەی ساڵی 1972ی بووکەردا بۆ دیاریکردنی خەڵاتی بووکەری ساڵی 1972، نووسەری بەریتانی جۆن بێرگەر گوتی: شارستانیەتی هاوچەرخی ئەورووپایی لەسەر شانی کۆیلەکان بووە، ئەم خەڵاتە دوودڵیەک لە نێوان ئەو و کولتوورەکەیدا دروست دەکات، بەو ئاواتەی کۆتایی بەو قسەوباسانە بهێنێت کە ململانێی کۆنی نێوان کۆیلە و گەورەکانە، بەڵکو ببێتە هەلێکی گونجاو بۆ یەکسانی تەواو.

ساڵی 1976 کۆماری سەربەخۆی گۆیانا هەموو سەرمایە بازرگانییەکانی خێزانی بووکەری بە نیشتمانی کرد. بەڵام ئەو وڵاتە بە بەشێک لە کۆمۆنوێلتی بەریتانیا مایەوە و زیاتر لە 40٪ ی دانیشتوانی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژیان.

ساڵی 2002 کۆمار دەستی لە خەڵاتی بووکەر بۆ کۆمپانیا دایک و باوکی کە پێشتر کۆلۆنیال بوو، هەڵگرت، ویستی هەمان ناو بۆ دامەزراوەیەکی قازانجویست بەکار ببات. بەڵام بەرپرسیاران نەیانتوانی هاوشێوە بدۆزنەوە، بەڵکو لە کۆتاییدا بریاریان دا کە ناوی دامەزراوەی نوێی بازاڕگەری بۆ ناوە کۆنەکە زیاد بکەن کە دواتر بە مان بووکەر ناسرا.

دۆخەکە تا ساڵی 2019 بەو شێوەیە بەردەوام بوو، کاتێک دامەزراوێکی نوێ، (کرنکسترات) دەستی بەسەر مان بووکەردا گرت، بەبێ زیادکردن ناوی "بووکەر" گەڕایەوە

مایکڵ مۆرتز بەڕێوەبەری دەزگای نوێی سپۆنسەری خەڵاتەکە، ئەوەی هەڵبژارد کە تیشک بخاتە سەر مانا ئەدەبییەکەی "بووکەر" و نووسیویەتی "کەس ناتوانێت کۆتایی ڕۆژێکی ژیانی خۆی بە خەیاڵدا بهێنێت، کە تێیدا کات بۆ خوێندنەوەی کتێب تەرخان ناکات".

ئەوەشی گوت، کە ئامانجی خەڵاتەکە  "ڕێگای بڵاوکردنەوەی بینین و دۆزینەوەی چێژەکانە لە ئەدەبیاتی گەورە"

زیاتر لە نیو سەدەیە بووکەر خۆی تەرخان کردووە بۆ یەکێک لە خەڵاتە ئەدەبییە گرنگەکانی جیهان، لقێکی جیهانی لە ئەدەبی وەرگێڕدراوی ئینگلیزی لە بەریتانیا دامەزراند و لە ڕووسیا و جیهانی عەرەبیشدا دەنگی داوەتەوە. بەڵام بەدەر لە خزمەتە بەجەرگەکانی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، هێشتا بەردەوامە لە هەڵگرتنی جیناتی ناشیرینی داگیرکاریدا و هەر پاوەنێک کە خەڵاتەکە لە سەرمایە ڕەسەنەکەی خۆی خەرجی دەکات ڕەگی لە شەرمی کۆیلایەتیدا ماوەتەوە.