X
ئ|

یەکگرتوو هیچ کاندیدێکی بۆ هەڵبژاردنەکان نییە

کراوەیی ئیسلامی

پێش 3 هەفتە     345 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی دیکە ئەمجارە هیچ کاندیدێکی بۆ هەڵبژاردنەکان نییە و بە کاندیدی سەربەخۆ بەشداری دەکات.

سەرچاوەیەکى بەرپرس لە یەکگرتووی ئیسلامی  بە (ناس نیوز)ی ڕاگەیاندووە "جیاواز لە هەڵبژاردنەکانی پێشتر ئەمجارە یەکگرتوو هیچ کاندیدێکی بۆ هەڵبژاردن نییە، سەرجەم ئەو کەسانەی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن بەشێوەی سەربەخۆ کاندیدن بۆ هەڵبژاردنەکان."

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەلایەن دەنگدەرانی یەکگرتووەوە دەنگ بەو کاندیدانە دەدرێت و حزب پشتیوانیان دەکات.

لەبارەی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکان ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، تاوەکو ئێستا هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ لایەنێک نەکراوە و ئەوەشی دەوترێت یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە دەنگ بەکاندیدی یەکگرتوو دەدەن لە دهۆک بەفەرمی قسەی لەسەر نەکراوە.

سەرچاوەیەکى دیکە لە ژووری هەڵبژاردنی یەکگرتوو بە هەمان سەرچاوەی راگەیاندووە، جەمال کۆچەر، عومەر کۆچەر لە دهۆک، موسەنا ئەمین لە هەڵەبجە، زوهێر خۆشناو لە هەولێر، دارا سێکانیانی لە سلێمانی کاندیدی سەربەخۆن، بەڵام تاوەکو ئێستا بەفەرمی ناوەکان نەدراوەتە کۆمسیۆن و ڕەنگە پاشگەز ببنەوە.

بەپێی دوا داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن تا دوێنێ پێنج شەممە 265 حیزب مۆڵەتیان وەرگرتووە 51 حیزبی تر چاوەڕێی مۆڵەت وەرگرتنن و 124 حیزبی تر ئارەزووی خۆیان پیشانداوە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن و 38 هاوپەیمانێتی بەفەرمی تۆماركراون بۆ هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری 2021، سبەی شەممە (1 ئایاری 2021) دوا مۆڵەتە بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندید و بە گوێرەی پێداگرییەكانی كۆمسیۆن قابیلی درێژكردنەوەش نییە. 

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا