X
ئ|

چۆن خوێندنەوەی کتێب پارێزگاریی لە ژیانت دەکات؟

فەرهەنگ

پێش 3 هەفتە     146 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text
بێڵ گەیتس، خوێنەر و خاوەنی مایکرۆسۆفت و یەکێک لە دەوڵەمەندترینەکانی جیهان

میللەت- فەرهەنگ

بۆ گەشەسەندنی توانا زارەکییەکان
هەرچەندە هەندێک کات ناتکاتە گفتوگۆکەرێکی باش، ئەوانەی کە دەخوێننەوە ئارەزوویەکی تایبەتیان هەیە بۆ ڕێکخستنی وشەی هەمەجۆر بۆ دەڕبڕینی هەستەکانیان و گەیاندنی مەبەستەکەیان. ئەمە دەبێتە هۆی زیادکردنی دوو ئەوەندەی کە شایستەتە و بەخشینی زۆرتری وشەکاریی، کە لە ژیاندا بەکاری بهێنی.


چاککردنی تیشکۆکردن و بیروهۆش خستنە سەر بابەتێک
بە پێچەوانەی وێبلاگ و ئارتیکڵی هەواڵ، دانیشتن لەگەڵ کتێبێکدا ماوەیەکی زۆرتری دەوێت بۆ تیشک خستنە سەر بیر و هۆش، کە لە سەرەتادا قورسە. سەرقاڵبوونی تەواو بە کتێبێکەوە دابڕانە لە دونیای دەرەوە و نوقمبوونە لە دەقی نوسینەکەدا، کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا ئاستی تێڕوانینت فراوان دەکات.


خوێنەرەکان چێژ لە هونەر دەبینن و جیهان باشتر دەکەن
لێکۆڵینەوەیەک لە لایەن کۆمەڵەی پەروەردەی نێودەوڵەتییەوە ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە ئەوانەی بۆ خۆشیی دەخوێننەوە، زۆر لەوانە باشترن، کە ناچنە مزگەوتەکان و ئامادەی کۆنسێرتەکان دەبن و سێ ئەوەندەی ئەوانەی، کە خۆبەخشن و کاری خێرخوازی دەکەن. خوێنەرەکان چالاکترینن لە جیهاندا و سەرقاڵن بە لێکۆڵینەوەی ورد بۆ خودی تاکەکەس و بونیادنانی کۆمەڵگا.


باشترکردنی ئەندێشە
تۆ تەنیا بەوە سنورداری، کە دەتوانیت ئەندێشەی بکەیت، جیهانەکان لە کتێبەکاندا پێناسە کراون، ئەوەندەی بیر و بۆچوونی خەڵکیی یارمەتیت دەدات بۆ فراوانکردنی تێگەیشتن لەوانەی، کە شیاون بە هۆی خوێندنەوەوە، باسکردنی ڕووداوێک یاخود شوێنێک، مێشکت بەرپرسیار دەکات بۆ خوڵقاندنی ئەو وێنەیە لە هزردا، لە بری ئەوەی وێنەیەک لە بەردەمتدا بێت کاتێک تەماشای تەلەفزیۆن دەکەیت.


بۆ دۆزینەوە و بنیاتنانی خودی خۆت
لە کتێبی چۆن بخوێنینەوە و بۆی هارۆڵد بلوم‌ـدا دەڵێت: دەبێت لەسەرخۆ بخوێنینەوە و بە خۆشەویستییەوە و بە ئاشکرا. ئەو ڕوونی دەکاتەوە، کە دەبێت بخوێنینەوە بۆ زیادکردنی زیرەکیی و ئەندێشەمان و هەستی هۆگربوونمان، بە کورتی، تەواوی بیروڕا و هەستمان، هەروەها بۆ چاکبوونەوەی ئازارەکانمان. تاکو ئەو دەمەی دەبیتە خۆت، چ سوودێکت دەبێت بۆ دەوروبەرەکەت، لەگەڵ ئەو ژیانە ناکۆتایەی دەربارەی دەخوێنینەوە، کتێبەکان دەرفەتمان دەدەنێ بۆ ئەزموونکردنی ئەو شتانەی ئەزموونمان نەکردوون، هەروەها ڕێمان دەدات بۆ فێربوونی شارەزایییەکانی ژیان، کە پێویست دەکات، کتێبەکان ڕەفەیەکی خێرا بن بۆ درووستکردنی خودی خۆت.


بۆ باشترکردنی بیرەوەرییت
لە کتێبی پڕۆست و گرووپەکەیدا: چیرۆک و زانستی خوێندنەوەی مێشک، ماریانە ۆڵف ئەوە ڕوون دەکاتەوە، کە ئاسایییانە کاتێک دەخوێنیتەوە، کاتی زیاترت دەبێت بۆ بیرکردنەوە، خوێندنەوە ماوەیەکی بێهاوتات پێ دەدات بۆ تێگەشتن و پێشبینی. بە زمانێکی زارەکی کاتێک تەماشای فیلمێک دەکەیت یاخود گوێ لە شریتێک دەگریت، نایوەستێنیت، سوودی ئەمەش ئەوەیە، کە بیرەوەرییەکانت تیژ دەکات و توانای فێربوونت خێرا دەکات.


کەمکردنەوەی سترێس
گرنگ نییە لە کار چەند سترێست لەسەرە، لە پەیوەندییە کەسییەکانتدا، یاخود ژمارەیەکی بێشوماری کێشە، کە بەرەو ڕووت دەبنەوە لە ژیانی ڕۆژانەدا، هەمووی ون دەبێت کاتێک لە چیرۆکێکی مەزندا ون دەبیت، ڕۆمانێکی باش، دەتوانێت تۆ بگوازێتەوە بۆ جیهانێکی باشتر و وا دەکات پەشۆکانت نەمێنێت و وات لێ دەکات بحەسێیتەوە.


خوێندنەوە دەبێتە هاندان بۆ ئامانجەکانی ژیان
خوێندنەوە دەربارەی کەسێک، کە زاڵ دەبێت بەسەر کۆسپەکاندا هانت دەدات، کە ئامانجەکانی خۆت ببینیت، لێکۆڵەرانی زانکۆی ئۆهایۆ دەریانخست، ئەگەر ئارەزووت لە بەرزبوونەوەی پلەیە، دوای کەسێک بکەوە بۆ ئۆفیسی بەڕێوەبەر، لەوانەیە ئازایەتیی ئەوەت بداتێ هەمان داوا بکەیت. هەتا زیاتر ناسینت بۆ کەسایەتی و ئەزموونەکان هەبێت وەکو ئەوەی بەسەر خۆتدا هاتبن.


پێکهێنانی کەسایەتی
بە هۆی کارکردن لەسەر خۆمان، دەتوانین شتەکان بگۆڕین. یەکێک لە ڕێیەکان خوێندنەوەیە، بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە زانکۆی تۆرینتۆ ئەنجام دراوە، خوێندنەوە دەتوانێت هەندێک لە کەسایەتیت بگۆڕێت، بۆ نموونە، ڕۆمانە ڕۆمانسییەکان دەبنە زیادکردنی سۆز، بە تەنیا ڕۆمانە ڕۆمانسییەکان نا، خوێندنەوەی هەر ئارتیکڵێکی ئەدەبیی دەتوانێت وا بکات زیاتر کەسەکان بەهێز بن و تێگەیشتوو بن، چونکە دۆخەکە بۆخۆی وەکو گفتوگۆیەکە، کە وا دەکات کەسێک بناسی، هەروەها وا لە خوێنەر دەکات تێڕوانینی بۆ هەست و سۆز و ڕەفتارەکانی خۆی هەبێت و ئامادەیان بکات بۆ ئەزموونی زیاتر.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 15 خولەک پێش ئێستا

ئیسرائیل ناو و وێنەی 30 سەركردەی كوژراوی حەماس و جیهادی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە