X

وشتری کتێبگەیەن لە پاکستان

فەرهەنگ

01/05/2021     670 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت- فەرهەنگ
وەرگێڕانی: میللەت

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، ڕووشان ناوی ئەو وشترەیە کە هەینی هەموو هەفتەیەک کتێبگەلی جیاواز بۆ شارە جیاجیاکانی پاکستان دەگوازێتەوە.

ڕووشان کتێبەکان دەگەیەنێتە دەست ئەو منداڵانەی کە لە ناوچەی بێبەش لە خوێندن و دوورەدەست دەژین، ئەو ناوچانەی بە هۆی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندنگەکانیان داخراون.

یەکێک لە دانیشتوانی ناوچەی بەلووچستان کە ڕووشان هەر هەفتەیەک بە پریاسکەیەک لە کتێبەوە دەگاتە لایان دەڵێت: "کاتێک ئەم وشترە بۆ یەکەمین جار هاتە ناوچەکەمان، منداڵەکان زۆر خۆشحاڵ و کەیفساز بوون، خوێندنگە ماوەیەکی زۆرە کە داخراون و هیچ کتێبخانەیەکیش لە شارەکەمان بوونی نییە؛ منداڵەکان پێشوازییەکی گەرمی لێ دەکەن."


ڕووشان هەفتانە دەچێتە ناوچە جیاجیاکانی پاکستان، کتێب بە قەرز دەدات و گۆڕینەوەی کتێبیش دەکات.

ئیسماعیل یەعقووب خاوەنی ڕووشانە، مامۆستایە، عاشقی کارەکەیەتی و دەڵێت کە بیرۆکەکەی لە کاروانچییانی ئەسیوپیا و مەغۆلستان وەرگرتووە. دەشڵێت کە منداڵەکان چاوەنواڕی کتێبن، ئەوان عاشقی کتێب و خوێندنەوەن، بە داخەوە کە دەوڵەت ئەو مافەی بۆ دابین نەکردوون.


جەواد عەلی تەمەنی دە ساڵە، عاشقی کتێبە، ئەو دەڵێت کە تازە دەستم داوەتە قەرزکردنی کتێب، دەڵێت خەریکە شتی زۆر تازە لە کتێبەکانەوە فێر دەبم، دەڵێت حەز دەکەم ببم بە مامۆستا، هەروەها داواکاریییەکەی ئەوەیە کە کتێبی زیاتر بە زمانی دایک بخوێنێتەوە، دەڵێت حەزم لەو کتێبانەیە کە بە زمانی دایک نووسراون بە زمانەکانی تریش هەر قەیناکا. ئەو دەڵێت کە ئێمە کتێبی زیاتر و زیاترمان دەوێت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی کوردستان 38 خولەک پێش ئێستا

حکومەتی هەرێم: مووچە لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت

هەواڵی کوردستان 49 خولەک پێش ئێستا

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

هەواڵی کوردستان 54 خولەک پێش ئێستا

مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی ئاڵتوون لە هەرێمی کوردستان