X
ئ|

یه‌كێتی‌ و گۆڕان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان به‌ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان تۆماركرد

هەواڵی کوردستان

پێش 3 هەفتە     2116 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاوپه‌یمانییه‌كیان پێكهێنا و به‌ ناوی‌ هاوپه‌یمانی‌ كوردستان و به‌ یه‌ك لیست به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.


له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كه‌ بڕیاره‌ مانگی‌ 10ی‌ ئه‌مساڵ‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ یه‌ك لیست به‌شداری‌ ده‌كه‌ن.

رۆژی شه‌ممه‌ 1ی ئایاری 2021 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان له‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌ناوی‌ "هاوپه‌یمانی‌ كوردستان" تۆماركرد.

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستانه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت.