X
ئ|

گه‌نده‌ڵی‌ ناو ئه‌و هێزه‌ی‌ ئوسامه‌ بن لادنی‌ كوشت ئاشكرا ده‌بێت

هەواڵی جیهان

پێش 3 هەفتە     1961 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
دوای‌ تێپه‌ڕبوونی‌ 10 ساڵ‌ به‌سه‌ر كوشتنی‌ ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌ له‌لایه‌ن هێزێكی‌ تایبه‌تی‌ كۆماندۆزی‌ ئه‌مریكی‌، گه‌نده‌ڵی‌ ناو ئه‌و هێزه‌ ئاشكرا كرا.


تۆڕی‌ CBS Newsی‌ ئه‌مریكی‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ی‌ كۆماندۆز كه‌ ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ رێكخراوی‌ قاعیده‌یان كوشت، له‌ یاسا ده‌رچوون و له‌ تاوان و به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و بازرگانی‌ نایاساییه‌وه‌ تێوه‌گلاون.

تۆڕی‌ CBS News له‌ زاری‌ په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ‌ زیاتر له‌ 10 ئه‌ندامی‌ ئه‌و هێزه‌ كردووه‌ و ئاماده‌بوون لێدوان بده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی‌ ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كرێت.

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ هێزه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا زۆرینه‌یان به‌ شه‌ره‌فه‌وه‌ سه‌رقاڵی‌ خزمه‌تكردنن، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته‌ گه‌نده‌ڵی‌.

ئه‌و سه‌ربازانه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ "له‌ ئێستادا سێ‌ كۆمه‌ڵه‌ له‌ هێزه‌كه‌دان. كۆمه‌ڵێكی‌ بچووكیان سه‌رقاڵی‌ كاری‌ خراپن و له‌ یاسا ده‌رچوون، كۆمه‌ڵه‌یه‌كی‌ بچووك هه‌ن كه‌ دژیان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێیه‌میش كه‌ زۆرینه‌ن خۆیان بێلایه‌ن كردووه‌ و بوون به‌ ته‌ماشاكار".

دووان له‌و كه‌سانه‌ی‌ لێدوانیان بۆ تۆڕه‌كه‌ داوه‌ له‌ ماوه‌كانی‌ دواییدا دانیان ناوه‌ به‌وه‌ی‌ له‌ خنكانی‌ Green Beret Logan Melgar له‌ رۆژئاوای‌ ئه‌فریقا له‌ 2017دا ده‌ستیان هه‌بووه‌ و ره‌تیانكرده‌وه‌ رووداوه‌كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ روویدابێت.

دۆسێیه‌كی‌ تری‌ جێ مشتومڕی‌ په‌یوه‌ست به‌ ئیدوارد گالاگه‌ر هه‌یه‌ كه‌ تۆمه‌تباربوو به‌ كوشتنی‌ زیندانییه‌كی‌ داعش له‌ 2017دا، له‌ كاتی‌ دادگاییكردنی‌ ئیدوارد گالاگه‌ر به‌ تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جه‌نگ، كوری‌ سكوت كه‌ ئه‌ندامی‌ تیمی‌ فریاگوزاری‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌كه‌ بوو، دانی‌ نا به‌وه‌ی‌ ئه‌و زیندانییه‌كه‌ی‌ داعشی‌ خنكاندووه‌ نه‌ك گالانگه‌ر.

یه‌كێكی تریان ده‌ڵێت: "ئه‌و رووداوه‌ له‌ناكاو رووی نه‌دا، چه‌ندین هۆگار هه‌بوون بۆ گیان له‌ده‌ستدانی‌ ئه‌و سه‌ربازه‌".
 به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ تری‌ ئه‌و هێزه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ 2016ه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌.

تۆڕی‌ CBS News رایگه‌یاند كه‌ به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ شه‌ش ئه‌ندامی‌ هێزه‌كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ كۆكاین به‌كارده‌هێنن.

تۆڕه‌كه‌ ئاشكراشیكردووه‌ كه‌ به‌هۆی‌ ده‌نگۆی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ماده‌ كهولییه‌كان و ده‌ستدرێژی‌ سێكییه‌وه‌، له‌ ته‌مووزی‌ 2019دا گروپێكی‌ هێزه‌كه‌ له‌ عێراق كشێندرایه‌وه‌ بۆ ئه‌مریكا.

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ لێدوانی‌ بۆ تۆڕه‌كه‌ داوه‌، ده‌ڵێت: "به‌هۆی‌ لاوازی‌ فه‌رمانده‌كانه‌وه‌، نایاسایی و نه‌بوونی‌ دیسپلینی‌ سه‌ربازی‌ له‌ناو هێزه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌".

بەرەبەیانی رۆژی 2ی ئایاری 2011 باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کوژرانی ئوسامە بن لادن، سەرۆکی پێشووی رێکخراوی قاعیدەی لە پرۆسەیەکی تایبەتی هێزە کۆماندۆزەکانی وڵاتەکەیدا، لە ناوچەی وەزیرستانی پاکستان راگەیاند و له‌وه‌ به‌دوا ئه‌و هێزه‌ بووه‌ جێ بایه‌خی‌ میدیاكان.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 30 خولەک پێش ئێستا

ئیسرائیل ناو و وێنەی 30 سەركردەی كوژراوی حەماس و جیهادی بڵاوكردەوە

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە