X
ئ|

ده‌یان زانا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی قووڵتر له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ده‌كه‌ن

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     352 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

گروپێكی له‌ زانایانی جیهان چه‌ندین جاره‌ داوا له‌ رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌كه‌ن لێكڵینه‌وه‌ی قووڵتر له‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات كه‌ گومانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ ده‌چن له‌ تاقیگه‌كه‌ی وهانی چین له‌ كۆتایی ساڵی 2019 دزه‌ی كردبێت.


ئه‌مه‌ سێیه‌م جاره‌ 25 زانای جیهان په‌یام و نووسراو ئاراسته‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن پێویسته‌ رێكخراوه‌كه‌ قووڵتر بچێته‌ ناو پرسی كۆرۆناوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌ چۆنێتیی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه‌ بكات.

نامه‌كانی پێشوو له‌ 4 و 7ی نیسانی رابردوو ئاراسته‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان كراوه‌ و له‌ كۆتایی هه‌مان مانگیشدا ئه‌و زانایانه‌ كه‌ له‌ ئه‌مریكا فه‌ره‌نسا و نیوزلاند و چه‌ند وڵاتێكی تره‌وه‌ به‌شدارییان له‌ نووسینیدا كردووه‌، ده‌ڵێن تێگه‌یشتن له‌ چۆنێتیی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا رێگه‌ له‌ قه‌یرانی هاوشێوه‌ی ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ بگیرێت.

به‌ گومانی ئه‌و زانایانه‌ بێت ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ جیهانی تیرۆر كردووه‌، له‌ گیانداره‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و پاشان گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ مرۆڤ، به‌ڵام ئه‌و زانایانه‌ روونیان نەكردووه‌ته‌وه‌ چۆن و كه‌ی ئه‌و كاره‌ روویداوه‌.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 45 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە