X
ئ|

دوانینەکانی من و خەیام

سۆشیال میدیا

پێش 2 هەفتە     263 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

گایەک لە ئاسمان ناوی پەروینە
ئەمڕۆ مۆدێلی عەشرەت کڕینە
٭٭٭
هەستە، هیچ مەخۆ غەمی ئەم عومرە
خەبیرمان زۆرە، خیبرەمان سفرە
٭٭٭
ناتوانم بژیم بێ بادەی ئەسڵ
رەخنەگر دایم تڕۆیە و فەسڵ
٭٭٭
خەمی سبەینێ مەخۆ  برادەر
تا کورتان هەبێ، جۆ هەیە بۆ کەر
٭٭٭
خشتی سەر کوپە نەک موڵکی جەمشید
ئەمە وەزیرە یان ساعیی بەرید؟!
٭٭٭
مرۆڤی دانا راز نادرکێنێ
بەتەمان کەرتی گشتی نەمێنێ
٭٭٭
لە هاتنی من گەردوون چی دەست کەوت؟
بەس نەبوو خودا نەیکردین بە نەوت
٭٭٭
بۆم تێکە ساقی شەرابی تازە
پارەی کوردستان بۆ دانا غازە
٭٭٭
تەمەن تەواو بێ، چ شیرین چ تفت
مژدەتان لێ بێ سلێمانییش فت
٭٭٭
ئەوانە ئەهلی فەزڵ و ئەدەبن
کەچی چاوساغی فارس و عەرەبن

دکتۆر شێركۆ عەبدوڵڵا 

هەواڵی زیاتر