X
ئ|

كۆمه‌ڵه‌ی ئێران لەبارەی ھێرشی ژمارەیەک سەلەفی لە دارسەیران و مەریوان ناڕەزایی ده‌ربڕی

کراوەیی ئیسلامی

پێش 2 هەفتە     373 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

چەند ڕۆژێکە له‌مه‌وبه‌ر ژمارەیەک سەلەفی بە چەکی سارد و گەرم ویستیان گه‌نجێكی دارسەیرانی بکوژن و بە توندی بریندارییان کردووە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ناڕه‌زایی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا ھیچکام لەو تاوانبارانە نە دەسگیر کراون و نە لێپێچینەوەیان لێکراوە.

  
لە ڕاگەیەنراوێکدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (دووشەممە 3ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند " ئەو ڕووداوە بەهۆی چەندین دیاردەی دیکەی لەو چەشنە لە مەریوان ڕق و توڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە و دەستیان دایە ناڕەزایەتی. چەند جاری دیکەش چ لەسەر سنوری باشماخ و پتر لە ساڵێک لەمەوبەر ئەو ڕەوتە توندئاژۆ سەلەفییە بە چەک ھێرشیان کردووەتە سەر خەڵک و تەنانەت لە سەیرانگاکان ئازاری کچان و ژنان داوە و لە چەشنی داعش سیاسەتی ترس و تۆقاندن بەکار دێنن. "  
  
كۆمه‌ڵه‌ی ئێران ده‌ڵێت "ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی ھەم بەرانبەر بە تاوانی سەلەفیە مەیلەو داعشەکان بێدەنگن، ھەم ھەر دەرفەتێک دەقۆزنەوە بۆ سازدانی کێشە و شەڕ لە نێو خەڵکی مەریوان، دوێنێش بە ھێزێکی زۆر گەڕەکی دارسەیرانی مەریوانیان گەمارۆ دا و ھەموو شاریشیان میلیتاریزە کرد تا ڕێگا بۆ تەراتێنی سەلەفیە ئاژاوەگێڕەکان خۆش بکەن، ئەو جۆرە ڕەفتارەی ھێزی رژیم چ لە مەریوان و چ لە جوانڕۆ لەم ساڵانەدا بەرچاو بووە و بۆ خەڵک ئاشنایە و بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی خەڵکی شارەکان و دەست ئاواڵەکردنی سەلەفیەکانە و لە ڕاستیدا پیلانی ھاوبەشی پێکەوەییانە. "  
  
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دوای له‌ خه‌ڵكی دارسه‌یران كردووه‌ " ھێمنی خۆیان بپارێزن و نەکەونە داوی پیلانەکەی ڕژێمی ئێران، لە ھەمان کاتدا بە شێوەی مەدەنی ناڕەزایەتی خۆیان ڕابگەیەنن، داوا لە خەڵکی مەریوان و بازار و ڕوناکبیران و کەسایەتییە خاوەن پێگەکانی شار دەکەین پشتی خەڵکی دارسەیران بگرن و دژ بەو ھێرشانە بۆ سەریان بوەستن، ناڕەزایی ھەموو شار بە کاربەدەستانی ڕژیم بگەیەنن و کار بکەن بۆ وەی دەستی سەلەفی و پیلانگێڕییان کورت بکرێتەوە. "  
  
داواشی لە ھەموو خەڵک و شار و دێھاتەکانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات كردووه‌ "دژ بەو پیلانانەی حکومەتی ئیسلامی و سەلەفیەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن و بە ھەر جۆرێک بۆیان دەکرێ لە خەڵکی مەریوان و دارسەیران پشتیوانی بکەن. " 

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا