X
ئ|

كۆرۆناكه‌ی هند..ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه‌ی جیهانی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌وه‌

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     312 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌و رێژه‌ به‌ربڵاوه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌ندستان مانه‌وه‌ی په‌تاكه‌ درێژخایه‌ن ده‌كات، تا كۆرۆناش بمێنێته‌وه‌ شێوه‌ی نوێ و مه‌ترسیداری لێ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌وانه‌یه‌ له‌ داهاتوودا خۆشیان له‌ پێكوته‌ بدزنه‌وه‌.


پسپۆڕه‌كان ده‌ڵێن كۆرۆنا كه‌ ئێستا هاتووه‌ته‌ ناو مرۆڤه‌وه‌ به‌رده‌وام ێوه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت، له‌وانه‌شه‌ كۆرۆنا وا دروست ببێت كه‌ زۆر كوشنده‌ بن، ئه‌وه‌ش كه‌ رێگه‌ به‌ گۆڕینی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌دات ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ندێك وڵات به‌تایبه‌ت هندستان زۆر به‌ خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه‌ و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ ده‌كرێت مانه‌وه‌ی په‌تاكه‌ درێژه‌ بكێشێت.

یه‌كێك له‌ كۆرۆنا گۆڕدراوه‌كان به‌ B.1.1.7ناسراوه‌ كه‌ له‌ به‌ریتانیا بڵاوبووه‌وه‌ و دواتر به‌رۆكی ئه‌مریكا و هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپاشی گرت، راپۆرته‌كان ده‌ڵێن كه‌ ئه‌م جۆره‌ گۆڕدراوه‌ به‌ڕێژه‌ی 60% بۆ 67% له‌ ڤایرۆسه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ كوشنده‌تره‌.

جۆری دووه‌می كۆرۆنای گۆڕدراویش كه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ پێی ده‌وترێت  P.1 كه‌ له‌ هه‌موو وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی په‌رێشان كردووه‌.

به‌هۆی ئه‌م جۆره‌ گۆڕدراوانه‌ی كۆرۆناوه‌ هه‌ندێك وڵاتی ئه‌مریكا لاتین شه‌پۆلی كوشنده‌ به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن و له‌ هندستانیش له‌ یه‌ك رۆژدا 400 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی مه‌ترسیداره‌ له‌ جیهاندا.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا