X
ئ|

لە بەعشیقەوە بۆ مەتین، پلانی دامەزراندنی گەورەترین بنکەی سەربازی تورکیا

ڕاپۆرت

پێش 2 هەفتە     364 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 

میللەت
دوای چەند ڕۆژێک لە بڵاوبوونەوەی هەواڵ لەبارەی دامەزراندنی بنکەیەکی نوێی سەربازی لە باشووری کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە وەزیری بەرگری تورکیا (خەلووسی ئاکار) یەکێک لە بنکەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە یاوەریی سەرۆکی دەستەی گشتی و فەرماندەی هێزە وشکانییەکان بەسەرکردەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە کە وەزیری ناوخۆ سلێمان سۆیلۆ لە میانەی کۆبوونەوەیەکی داخراوی پارتی داد و گەشەپێدانی حوکمڕانی تورکیا لە رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاند، ئەنقەرە هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی سەربازی لە سەر سنورەکان لە هەرێمی کوردستان،

وەک ئەوەی لە سوریا کردمان، بنکە دادەمەزرێنین و دەست بەسەر هەرێمەکەدا دەگرین

ئەو وەزیرە جەختی لەسەر گرنگی ستراتیژی هەرێمی مەتین لەپارێزگای دهۆک کردووەتەوە و وتویەتی "وەک ئەوەی لە سوریا کردمان، بنکە دادەمەزرێنین و دەست بەسەر هەرێمەکەدا دەگرین".

سۆیلۆ، ئاماژەی بە ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان کردووە کە شەڕڤانانی پەکەکەی لێن وتویەتی "ئەم ناوچەیە ڕێگای قەندیل (قەڵاکەی پەکەکە)یە، ئێمەش ئەو هێڵە کۆنتڕۆڵ دەکەین"

لیوا ڕوکنی خانەنشینی عێراق مەجید ئەلقوبەیسی بە (الحورە)ی ڕاگەیاندووە، حکومەتی تورکیا لە ناوچەی ماتین پێگەی سەربازی فراوان دادەمەزرێنێت، دەبێتە گەورەترین بنکە، دەبێتە خاڵێک بۆ ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی پارتی کرێکاران لە ناو عێراقدا.

ئەلقوبەیسی ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بنکە نوێیەکە ئاسانکاریی بۆ هێزەکانی دەکات، لەوانە بۆ نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر، هەروەها ناوچەی بەربەست دروست دەکات بۆ ئەوەی رێگری لە جموجوڵی پارتی کرێکاران بکات لە نێوان عێراق و سوریا، یان لە ناوچەی نێوان قەندیل و دهۆک.

لە سنووری خۆی لەگەڵ باکوری عێراق، تورکیا چەندین ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئامانج دەگرێت.
لە ناوەڕاستی مانگی شوباتدا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، باسی لە لایەنگرانی پارتە دەسەڵاتدارەکەی خۆی کرد و وتی "نا بۆ (چیا) قەندیل، شەنگال، سوریایەک- لە ئێستاوە شوێنێکی ئارام بۆ ئەو تیرۆریستانە نییە."

شکستی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە مانگی تەموزی ساڵی 2015دا، شەڕی دەیان ساڵەی زیندوو کردەوە.

قوبەیسی: تورکیا 37 پێگەی سەربازی لە باکوری عێراق هەیە

بە وتەی قوبەیسی، تورکیا 37 پێگەی سەربازی لە باکوری عێراق هەیە و دابەشبوون و وتویەتی "ئەو بنکە سەربازیانە لە هەولێر (پایتەختی کوردستانی عێراق) و ناوچەی سوران نزیکن، هەروەها بنکە فراوانەکەی بەعشیقە نزیکەی 80 کیلۆمەتر لە سنورەوە دوورە و دەکەوێتە 40 کیلۆمەتری باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵەوە ."

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە، کە بنکە و بارەگاکانی تورکیا بە قوڵایی 80 کیلۆمەتر تا 10 کیلۆمەتر دەکەونە ناو عێراقەوە، بەپێی سروشتی ناوچەکە و مەیدانی جەنگ .

ڕوونیشیکردووەتەوە لەنزیک سۆران تورکیا لەهەرێمەکانی خواکورک و زاخۆ پێگەی سەربازی هەیە و چوار پۆستی ئەمنیشی هەیە کە دەکەونە ناوچەکانی زاخۆ، عەمرانی و ئامێدی.

بنکە پەسەند نەکراوەکان

سوپای تورکیا زۆر جار بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناو عێراق هێرش ئەنجام دەدات و هێزی زەمینی دەنێرێتە بنکە سەربازییەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی پەکەکە. بەغدا ئەو ئۆپەراسیۆنانەی ئیدانە کرد، کە ئەنقەرە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا هەماهەنگیی نەکرد، ئەمەش وەک پێشێلکردنی سەروەریی عێراق وایە.

پێشتر عێراق داوای لە تورکیا کردووە، کە کۆتایی بە چالاکییە سەربازییەکانی لەسەر خاکەکەی بێنێت، بەڵام تورکیا دراوسێکەی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پەکەکەی لەسەر خاکی خۆی جێکردووەتەوە و ڕەتیدەکاتەوە کۆتایی بەو هێرشانە بێت.

بە وتەی قوبەیسی "تورکیا هەرگیز بەدوای ڕەزامەندی عێراقدا ناگەڕێت، هەموو بنکە سەربازییەکانی بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق دامەزراندون."

لەو چوارچێوەیەدا جەواد گۆک شارەزای ستراتیژی تورک بە دووری دەزانێت تورکیا بتوانێت ڕەزامەندی حکومەتی عێراقی بەدەست بێنێت بۆ دامەزراندنیت بنکەیەکی سەربازی نوێ  و بە ماڵپەڕی حوڕەی راگەیاندووە "حکومەتی تورکیا گرنگی بە ڕەزامەندی عێراق نادات، بەڵکو یاسا نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ دەکات بۆ بەرگری کردن لە خۆی. لە ڕابردووشدا حکومەتی عێراق ڕەزامەندی بۆ دامەزراندنی هیچ یەکێک لە بنکە سەربازییەکان دەرنەبڕیوە."

زیاتر وتویەتی "ئێمە بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی عێراق بنکەی سەربازی دادەمەزرێنین".

حەشدی شەعبی هێزەکانی تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر وەسفدەکات

دژە هێرش

مانگی نیسانی ڕابردوو سەربازێکی تورکیا لەهێرشێکی موشەکی بۆ سەر هێزەکانی تورکیاکوژرا.

ئەمساڵ گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران دژی بوونی تورکیا هەڵوێستی توندیان وەرگرتووە و هێزەکانی تورکیا وەک هێزێکی داگیرکەر وەسف دەکەن، کە دەبێت وەک ئەمریکییەکان عێراق جێبێڵن.

گروپی ئەسحابولکەهف ڕایانگەیاند، کە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورک لە سنووری عێراق، بەرپرسانی عێراق و ڕۆژئاوا پێیانوایە کە گروپی ئەسحابولکەهف پەردەپۆشێکە بۆ گرووپەکانی تر.

ئایا بنکە نوێیەکە دەبێتە هۆی کردنەوەی بەرەیەکی نوێ لە نێوان تورکیا و گروپە چەکدارە پرۆ-ئێرانییەکان، قوبەیسی پێیوایە "گروپە چەکدارەکان لە ناوچەی شەنگالن و لە دهۆک دوورن."

لەگەڵ ئەوەشدا ڕونیکردەوە کە لیوای 30ی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا نزیکە لە بنکەی بەعشیقەوە.

زیاتر وتویەتی "تورکیا هەوڵدەدات بگاتە شەنگال، بەڵام ترسی هەیە پێکدادان لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپای عێراق و هێزەکانی یەبەشە-ی ئێزیدی دروستبێت".

لە هەمان کاتدا گۆک پێیوایە، ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و گرووپە لایەنگرەکانی ئێران، لەسەر شەنگالە، ئەو گرووپانە نایانەوێت هێزی تورکیا لە شەنگال بوونی هەبێت.

س: الحرة