X
ئ|

كۆرۆنا هندییه‌كه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م وڵاته‌

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     1807 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ئیندۆنیسیا تۆماركردنی‌ یه‌كه‌م دوو حاڵه‌تی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی‌ كۆرۆنای‌ هندستانی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بودی جونادی‌ سادقین وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ئیندۆنیسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا له‌ڕێی‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ وتی‌: "یه‌كه‌م دوو حاڵه‌تی‌ توشبوون به‌ كۆرۆنا هندییه‌كه‌ تۆماركرا".

وتیشی‌: "پێویسته‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ نوێیانه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كۆنترۆڵ‌ بكرێن، به‌تایبه‌ت كه‌ ژماره‌كه‌یان كه‌مه‌".

ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌ نوێیه‌ی‌ توشبوون به‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی‌ كۆرۆنای‌ هندستان له‌ شاری‌ جاكارتای‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ تۆمار كراوه‌.

هاوكات وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ ئیندۆنیسیا ئاشكرایكرد كه‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی‌ كۆرۆنای‌ باشووری‌ ئه‌فریقا له‌ دوورگه‌ی‌ بالی‌ تۆمار كراوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ وڵاتی‌ ئیندۆنیسیا كه‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ ئیسلامییه‌ له‌ رووی‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهان، له‌ چوارچێوی‌ رێكاره‌كان بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، گه‌شتكردنی‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ له‌نێوان هه‌رێمه‌كاندا له‌ كاتی‌ پشووه‌كانی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان قه‌ده‌غه‌ كرد.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا