X
ئ|

نرخی نه‌وت بازی دا و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی تۆمار كرد

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     429 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا له‌ هندستان كاری له‌ نرخی نه‌وت نه‌كردووه‌، له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌وه‌ سه‌روو 67 دۆلار.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ نرخی نه‌وت به‌ رێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 67 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا له‌كاتێكدا به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌ سه‌روو 66 دۆلار بوو.

هه‌ر له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك به‌ 64 دۆلار و 35 سه‌نت فرۆشراوه‌، له‌كاتێكدا به‌یانیی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ له‌ سه‌روو 63 دۆلاردا بووه‌.

لیوز دیكسۆن شرۆڤه‌كاری ئابووری پێشبینی ده‌كات سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی هندستان له‌سه‌ر نه‌وت، له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا نرخی یه‌ك به‌رمیل بۆ 70 دۆلار به‌رز ببێته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 60 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە