X
ئ|

هه‌نگاوه‌ گه‌وره‌كه‌ى نه‌ورۆزو یانه‌ كوردیه‌كان به‌ره‌و خولى ‌عێراق

وەرزش

پێش 2 هەفتە     320 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text


هه‌رێز جه‌مال 

ركابه‌رییه‌كانى خولى پله‌یه‌كى عێراق ده‌ستپێكرد ، ئه‌وه‌ى بۆ من گرنگه‌ له‌ وه‌رزش هه‌میشه‌ هه‌نگاوى درێژو نه‌چه‌قینه‌ له‌ كایه‌یه‌كى داخراو به‌ تایبه‌ت له‌ خوله‌ هه‌رێمییه‌كان و لۆكالیه‌كان و په‌ل بردن بۆ خوله‌ نیشتیمایه‌كان و فه‌رمیه‌كان كه‌ ده‌رگاى چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان لێ ئاڵا ده‌كات .

چه‌ندین ساڵه‌ یانه‌كانى باشوورى كوردستان ، كارێكیان كردبێت له‌ یارییه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان خولانه‌وه‌ بووه‌ له‌ خوله‌كانى كوردستان ، عه‌قڵم بێت و بژاردبێتم وابزانم له‌ ماوه‌ى زیاتر له‌م پانزه‌ ساڵه‌ ، یانه‌كان زیاتر ٦٠ جار له‌گه‌ڵ یه‌كترى یارییان كردووه‌و هه‌موو خوله‌كه‌شیان بێ ئامانج وه‌ك ماڵه‌ باجێنه‌ لێ كردووه‌ .

قسه‌كه‌ى من له‌سه‌ر تۆپى پێیه‌و به‌ تایبه‌ت ئه‌م وه‌رزه‌ ، كه‌ یه‌كێتیی تۆپى پێى كاربه‌رێككه‌رى عێراق له‌ ژێر هه‌ره‌شه‌ى یه‌كێتیی تۆپى پێى جیهان بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ستا به‌ رێكخستنه‌وه‌ى ته‌واوى خوله‌كانى و ئه‌و خولانه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ خه‌ونى پێوه‌ ده‌بینرا ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌مووى هێنرانه‌ مه‌یدان .

به‌شداریكردنى یانه‌كانى نه‌ورۆز ، برایه‌تى ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و دهۆك به‌ گازى شیمالیشه‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان له‌ رابردوو به‌شدارى ئه‌و خولانه‌یان كردووه‌ به‌ لاى من گرنگترین هه‌نگاو باشترین بریاریان بوو، وه‌لێ له‌كه‌سشیانم به‌ جددى نه‌بیستووه‌ بلێن ته‌حه‌دا ده‌كه‌ین و راسته‌وخۆ به‌و مادده‌ كه‌مه‌ى له‌به‌ر ده‌سته‌ بچنه‌ نێو نایابه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و ته‌حه‌وله‌ گه‌وره‌و گۆرانگارییه‌و كۆچكردنه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ره‌و عێراق خۆى له‌ خۆى باشترین بژارده‌ بوو ، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو بارێك  ئاستى تیپه‌ كورده‌كان زیاتر به‌ره‌و تاقیكردنه‌وه‌ى جیاوازو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى نوێ ببه‌نه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش كار له‌سه‌ر ئاستبه‌رزى و زیاتر ناساندنى تیپه‌كان ده‌كات ، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌ گه‌ڕى یه‌كه‌مه‌وه‌و بردنه‌وه‌ى نه‌ورۆز له‌ كه‌ربه‌لاى پڕ جه‌ماوه‌رترین یانه‌كانى عێراق و یه‌كێك له‌ دێرینترین یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى جاحز ، ئیدى هه‌مووان له‌ ناوى ئه‌و تیپه‌ ده‌پرسن ، ئه‌مرۆ له‌ نه‌ورۆز سبه‌ى له‌ پێشمه‌رگه‌و ئیتر له‌ برایه‌تى و زیاتر ئاشنا ده‌بن به‌ ناوى دهۆك .

ئه‌وه‌ى ئه‌مانه‌ كردیان كارێكى گه‌وره‌یه‌و بێگومان پاڵپشتیه‌كى نایابى ده‌وێت و پشتگیرى هه‌مووانى پێویسته‌ ، لێتان ناشارمه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ هه‌نگاوه‌ راسته‌قینه‌كه‌ ده‌بینم به‌ تایبه‌ت بۆ وه‌رزشى سلێمانى بۆ ئاشتبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هانده‌ر به‌ تۆپى پێ به‌ تایبه‌ت پاش ئه‌و ساڵه‌ زۆره‌ى هیچ نوێنه‌رێكى له‌ خوله‌كانى عێراق نه‌بوو .

بۆیه‌ پێویسته‌ قۆناغ به‌ قۆناغ پشتگیرى و پاڵپشتى به‌رده‌وامى ئه‌م یانه‌ كوردیانه‌ بكرێت تاوه‌كو تموحیان لێره‌ قه‌تیس نه‌داو بزانن ده‌توانن ته‌حه‌داى به‌ره‌و نایابیش بكه‌ن .

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا