X
ئ|

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر بودجه‌

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     583 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌دوری زانی ئه‌مساڵ بودجه‌ی ته‌واوكاری دابنرێت، به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه‌ له‌ واده‌ی خۆی. 
 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رۆژنامه‌ی‌ سه‌باح له‌ زاری‌ مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "پێشبینی ناكه‌م بودجه‌ی ته‌واوكاری هه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بودجه‌ی گشتی ماوه‌یه‌كی زۆر په‌كخرا و ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ په‌سه‌ندكراوه‌، له‌كاتێكدا پێویسته‌ ساڵانه‌ له‌سه‌ره‌تای ساڵدا په‌سه‌ند بكرێت بۆ زانینی داهاتی گشتی نیوه‌ی ساڵ، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه‌ پێویستمان به‌ بودجه‌ی ته‌واوكاری هه‌یه‌ یان نا".  

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ده‌ڵێت: "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت واتای پێویستی بودجه‌ی ته‌واوكاری ناگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تی كه‌ بودجه‌ی گشتی له‌سه‌ر بنه‌مای كورتهێنان دانراوه‌، جیاوازی نرخه‌كان سود به‌ ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و باشتره‌ له‌قه‌رزكردن".  

راوێژكاره‌كه‌ی كازمی باسی له‌وه‌شكردووه‌، بودجه‌ی ته‌واوكاری به‌گشتی له‌مانگی حوزه‌یراندا داده‌نرێت تا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر كۆی داهاته‌كان بزانرێت.  


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا