X
ئ|

پۆسته‌چییه‌كه‌ی‌ داعش ده‌ستگیر كرا

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     289 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ده‌ستگیركردنی‌ پۆسته‌چیی‌ رێكخراوی تیرۆریستی‌ داعشی له‌ پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌پێی زانیاری هه‌واڵگری ورد له‌ ناوچه‌ی "زاب" له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی كه‌ركوك تیرۆریستێكیان ده‌ستگیركرد و دواتر ده‌ركه‌وت كه‌ وه‌ك پۆسته‌چی‌ له‌نێوان شانه‌ نووستووه‌كان و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش كاری كردووه‌.

هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق ده‌ڵێت: "مه‌فره‌زه‌كانی‌ هه‌واڵگری سه‌ربازی له‌ فیرقه‌ی‌ (14) و هێزێكی‌ فه‌وجی‌ یه‌كی لیوای 51ی‌ پیاده‌ و مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ ئاسایشی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ توانییان تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ناوچه‌ی دیاریكراو ده‌ستگیربكه‌ن".

راشیگه‌یاند كه‌ ناوبراو یه‌كێكه‌ له‌و چه‌كدارانه‌ی‌ به‌پێی مادده‌ی (4)ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراوه‌.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 18 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە