X
ئ|

ریشسپییه‌كی گوندی كێسته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌دام حسێن پێی نه‌كردین، توركیا پێمان ده‌كات

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     328 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
هاوڵاتییه‌كی‌ به‌ته‌مه‌نی‌ گوندی‌ كێسته‌ی‌ سه‌ر به‌ شاری‌ دهۆك رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌دام حسێن دیكتاتۆری‌ عێراق پێی نه‌كردوون، توركیا پێیان ده‌كات.


رێكخراوی‌ CPTی‌ ئه‌مریكی‌ رایگه‌یاند كه‌ دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 3ی ئایار، تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوه‌كه‌ سه‌ردانی ناوچه‌ی زناری كێسته‌ی كرد، كه‌ له‌ 23ی نیسانه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌ندامانی تیمی CPT، چاویانكه‌وت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ و موختار و دانیشتوانی گونده‌كانی هرورێ و كێسته‌ و ئه‌و گوندنشینانه‌ی كه‌ زه‌ره‌رمه‌ندی راسته‌وخۆی بۆردوومانه‌كان و هێرشی هێلیكۆپته‌ری توركیا و چالاكییه‌كانی هێزی تایبه‌تی توركیان له‌ بنكه‌ و باره‌گا سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كانی توركیا له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و دوو گونده‌".

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا ریشسپییه‌كی گوندی كێسته‌ به‌ CPT وتووه‌،"ئه‌م خاكه‌، خاكی باب و باپیرانمانه‌. ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌دام حسێن پێی نه‌كردین، توركیا پێمان ده‌كات".

ئه‌و ریشسپییه‌ی‌ گوندی‌ كێسته‌ ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ته‌نیا ده‌مانه‌وێت به‌ ئارامی و به‌ ئاشتی له‌ گونده‌كه‌ماندا بژین".


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 16 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە