X
ئ|

سلێمانی...نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان دیاری كرا

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     446 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی نیسان به‌‌ (38) دینار دیاری كرا، هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی‌ ئایاری‌ 2021لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له‌‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی چوار (نیسان) ‌به‌ (38) سی و هه‌شت دینار بۆ یه‌ك سه‌عات/ئه‌مپێڕ كاركردن دیاریكرد‌.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (50) بۆ (70) سه‌عاته‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان دو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و (500) دیناره‌.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

راشیگه‌یاند كه‌ خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی پێنج (ئایار) تا كۆتایی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز پێدانی كاره‌بای موه‌لیده‌ له ‌سه‌عات (12)ـی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات (4)ی به‌ره‌به‌یان ده‌بێت، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ماوه‌ی (10) ده‌قیقه‌ كاریان پێبكرێت، به‌ڵام له‌دوای مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 14 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە