X
ئ|

دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم سزاكه‌ی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی بادینانی په‌سه‌ند كرد

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     363 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم به‌ زۆرینه‌ی‌ ده‌نگ سزای زیندانیكردنی‌ رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی بادینانی په‌سه‌ند كرد.


حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی‌ یاسایی و په‌رله‌مانتاری‌ پێشوو له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ "به‌داخه‌وه‌ ده‌سته‌ی سزایی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێم  كه‌ له‌ پێنج دادوه‌ر پێك دێن به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی سێ دادوه‌ر سزای به‌ندكردنی رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینانی په‌سه‌ند كرد".

حاكم شێخ له‌تیف ده‌ڵێت: "رۆژێكی ره‌ش و وه‌رچه‌رخانێكی ترسناك له‌ رووی به‌كارهێنانی دادگا بۆ سزادانی سیاسی ، ناوبانگی هه‌رێمیش زیاتر ناشیرین ده‌كات".

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "تاقه‌ رێگا مابێ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ئاستی وته‌كانی خۆی بێ و بڕیارێكی لێبوردنی  تایبه‌تیان بۆ ده‌ربكات، چونكه‌ پێشبینی ناكرێ تازه‌ ده‌سته‌ی گشتی دادگای پیداچوونه‌وه‌ش بڕیاره‌كه‌ی بۆ بگۆڕدێت یان بیه‌وێت بیگۆرێت ئه‌گه‌ر داوای راستكردنه‌وه‌ش بكرێ".

حاكم شێخ له‌تیف باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ "جارێ بڕیاره‌كه‌یان چاپ و ئیمزا نه‌كراوه‌ هیوادارین چاوی پێدا بخشێننه‌وه‌ دنیا ئه‌وه‌نده‌ی به‌به‌ره‌وه‌ نییه‌، چونكه‌ باش ده‌زانن بێ گوناحن و تاوانیان نه‌كردووه‌، هه‌روه‌ك چۆن دادگای تاوانه‌كانی دهۆك پێشتر له‌ كه‌یسی هاوشێوه‌ی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری بڕیاریدابوو كه‌ ئه‌وه‌ی مامۆستا به‌ده‌لی پێ تاوانبار كراوه‌ تاوان نیه‌ و ده‌چێته‌ خانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و ره‌خنه‌ گرتنه‌وه‌".

له‌ شوباتی‌ رابردوودا دادگای هەولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. ئەو راگیراوانەش بریتیبوون لە: شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمی، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كی‌ زۆری‌ رۆشنبیران و شه‌قامی‌ كوردی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 49 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە