X
ئ|

ئاگادارییه‌ك بۆ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاو پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     2488 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ تا سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوو خۆیان له‌گه‌ڵ‌ رێنماییه‌ تازه‌كان بگونجێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌  رێكاری‌ پێویست دژیان ده‌گیرێته‌به‌ر.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئاماژه‌ به‌ ڕێنمایی ژماره‌ (3)ی ساڵی 2021ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیا و پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتومبێل ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ تا رۆژی 1/6/2021 هه‌موو كۆمپانیا و پێشانگاكانی نمایشكردنی ئوتومبیل خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێنماییه‌ به‌تایبه‌تی له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه‌".

ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ دوای ئه‌و به‌رواره‌وه‌ به‌پێی خاڵه‌كانی ڕێنماییه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ خاڵ به‌ خاڵی ئه‌م ڕێنماییه‌ ده‌كرێت".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك پێبژاردن و ڕێكاری پێویست ده‌گیرێته‌ به‌ر".

ئه‌مه‌ش رێنماییه‌كانه‌: 

1. خۆتۆماركردن به‌ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانیان.

2. ڕانه‌گرتنی ئۆتۆمبێل له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری كۆمپانیاو پێشانگاكان.

3. په‌یڕه‌وكردنی گرێبه‌ستی ستانداردی ئه‌لیكترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

4. مامه‌ڵه‌ نه‌كردن به‌ ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 48 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە