X
ئ|

ژماره‌ی‌ تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هندستان 20 ملیۆنی تێپه‌ڕاند

هەواڵی جیهان

پێش 2 هەفتە     118 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
ژماره‌ی‌ تووشبووانی كۆرۆنا له‌ وڵاتی‌ هندستان 20 ملیۆنی تێپه‌ڕاند به‌وشێوه‌یه‌ش پێش به‌رازیل كه‌وتووه‌ و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌ له‌دوای ئه‌مریكاوه‌.

 
حكومه‌تی هندستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ 24 كاژێری رابردوودا زیاتر له‌ 357 هه‌زار و 200 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

به‌وشێوه‌یه‌ش ژماره‌ی‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا له‌ هندستان گه‌یشته‌ سه‌رووی 20 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س. 

له‌هه‌مان ماوه‌دا سێ هه‌زار و 449 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كۆی گشتیی مردووانیش گه‌یشته‌ 222 هه‌زار و 408 كه‌س.
 
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ هندستان رووبه‌ڕووی‌ شه‌پۆلێكی تووندی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی هندستان ناسراوه‌ و رۆژانه‌ زیاتر له‌ 300 هه‌زار تووشبووی نوێ تۆمار ده‌كرێن.
 


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 48 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە