X
ئ|

به‌وێنه‌... له‌ به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر یه‌ك تۆن ته‌قه‌مه‌نیدا گیرا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     126 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت 
ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ به‌غدا ده‌ستی‌ به‌سه‌ر یه‌ك تۆن ماده‌ی‌ ته‌قه‌مه‌نی رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعشدا گرت.

ده‌زگای‌ ئاسایشی‌ نیشتمانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد، مه‌فره‌زه‌یه‌كی‌ ده‌زگاكه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ رۆژئاوای‌ به‌غدای‌ پایته‌خت ده‌ستی‌ به‌سه‌ر بڕێكی‌ زۆر ماده‌ی‌ ته‌قه‌مه‌نی‌ داعشدا گرت.

ده‌زگاكه‌ ده‌ڵێت: "ماده‌كان پێكدێن له‌ 1000 كیلۆ ماده‌ی‌ به‌هێزی‌ ته‌قینه‌وه‌ و بۆ دروستكردنی‌ بۆمبی‌ چێنراو و بۆمبڕێژكردنی‌ ئۆتۆمبێل به‌كاردێن".

ئاشكراشیكرد كه‌ "داعش به‌نیاز بووه‌ به‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ شاری به‌غدا بكاته‌ ئامانج و كرده‌وه‌ی‌ تیرۆریستی تیادا ئه‌نجام بدات.

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراقی راشیگه‌یاند كه‌ "دواتر پسپۆڕانی ته‌قه‌مه‌نی مادده‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه‌ و راده‌ستی‌ لاینه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان كرد تا له‌ناوی ببه‌ن".




هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 46 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە