X
ئ|

بەڕێوەبەری‌ ناحیەیه‌ك له‌ دهۆك: سوپای‌ تورکیا دەستی‌ بەسەر چەندین پێگەی‌ گرنگی هەرێمدا گرتووە

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     261 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

بەڕێوەبەری‌ ناحیەی‌ کانی‌ ماسی‌ لە سنوری‌ دهۆک دانی به‌وه‌دا نا كه‌ سوپای‌ تورکیا له‌ له‌شكركێشییه‌كانی ئه‌مدواییه‌یدا دەستی‌ بەسەر چەندین پێگەی‌ گرنگ لەسەر لوتکەی‌ چیای‌ کیستە لەخاکی‌ هەرێم گرتووە.  

  
سەربەست عەقراوی‌ بەڕێوەبەری‌ ناحیەی‌ کانی‌ ماسی‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ دوای‌ پێکدادانەکانی‌ چەند رۆژی‌ رابردووی‌ سوپای‌ تورکیا و پەکەکە، تورکیا دەستی‌ بەسەر چەندین تونێل و پێگەی‌ گرنگدجا لە قوڵایی چیای‌ کیستە لە خاکی‌ هەرێم، وتیشی لەسنوری‌ چیاکە و دەوروبەری‌ کانی‌ ماسی و گوندی‌ هروری‌ و ناوچەکانی‌ ئافاشین و باسیاتی‌ سەر بە قەزای‌ ئامێدی‌ پێکدادانی‌ توند له‌نێوان په‌كه‌كه‌ و توركیا بەردەوامە .
  
جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا خلوسی‌ ئاکار وەزیری‌ بەرگری‌ تورکیا هێزەکانی‌ وڵاتەکەی‌ لەناو خاکی‌ هەرێم بەسەرکردەوە، ئەوەش نیگەرانی‌ عێراقی‌ بەدوای‌ خۆیدا هێنا، بەڵام هەرێم لەو بارەیەوە بێدەنگی‌ هەڵبژاردووە.  
  
وەزارەتی دەرەوەی‌ عێراق دوێنێ بانگی باڵیۆزی کاتی تورکیای لە بەغدا بانگهێشتکرد و ناڕەزایەتی و توڕەیی خۆی لەبارەی‌ سەردانی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ عێراق بەبێ ڕەزامەندی و مۆڵەتی حکومەتی عێراقی دەربڕی‌.  

هەواڵی زیاتر