X
ئ|

كازمی گفتوگۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕەكه‌كان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری بایدن ده‌كات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     120 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ رێكخه‌ری كۆشكس سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ به‌غدا كرد و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌مریكا بووه‌ له‌ عێراق.


مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چاوی به‌ برێت مه‌كگۆرك رێكخه‌ری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كه‌وت كه‌ به‌ یاوه‌ریی دیریك شولیت راوێژكاری وه‌زاه‌تی ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند كاربه‌ده‌ستێكی تری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا سه‌ردانی به‌غدایان كردبوو.

به‌پێی ئاژانسی ره‌سمیی عێراقییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی كشانه‌وه‌ی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و به‌گه‌ڕخستنی بڕیاره‌كانی گفتوگۆی ستراتیژی و هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا له‌ پشتیوانیكردنی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كانی عێراق كراوه‌ كه‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ پێویستی به‌ هاوكاریی زیاتره‌.

هەواڵی زیاتر