X
ئ|

پارتی هێزی هه‌ڵگورد ره‌وانه‌ی زینی وه‌رتێ ده‌كات..ئاسایشی پارتی و میتی تورکیا هاوکاری بۆ لەشکرکێشییەک دەکەن

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     2526 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ هێزه‌كانی یه‌كه‌ی (٨٠)ی پارتی، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد كوبوونه‌تەوه و بڕیاریاندا كه‌ هێز ره‌وانه‌ی زینی وه‌رتێ بكه‌ن، به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئاسایشی پارتی و میتی توركیا پشیتوانی له‌ له‌شكركێشییه‌كی توركیا ده‌كه‌ن كه‌ پیلانی بۆ دانراوه‌ ئه‌نجام بدرێت.


پارتی لە هەنگاوی یەکەم بەرنامەی داناوە هێزی زیاتر ڕەوانەی سنوری زینی وەرتێ بکات و له‌م چوارچێوه‌یه کۆبونەوە لەگەڵ فەرماندەکانی (٨٠) و ئاسایشی پارتی و میتی تورکیادا کروە.

له‌لایه‌كی تر و به‌پێی زانیارییه‌كانی میلله‌ت پارتی بەنیازه‌ فەوجی 1ی لیوای 7ی پیادە کە ئێستا لە ئه‌ركدان لە زینی وەرتێ، ڕەوانەی مەشق بکات و ئاسایشی پارتی جێگای ئەو فەوجە لە زینی وەرتی بگرێتەوه‌.

مه‌به‌ستیش له‌م هه‌نگاوەی پارتی زه‌مینه‌ سازییه بۆ له‌شكركێشیی توركیا بۆ سه‌ر قه‌ندیل و هاوکات ئاسایشی پارتی و میتی توركیا پشتیوانی له‌ لەشکرکێشییەکە ده‌كه‌ن.

هەواڵی زیاتر