X
ئ|

خاڵێكی تر بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە زیادكرا

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     168 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لەبەیاننامەیەكدا كەواژۆی سەرۆكی پەرلەمانی لەسەرەو ‌ئاراستەی گشت ئەندامانی پەرلەمان كراوە، تیایدا ئاگاداریان دەكاتەوە كە خاڵێكی تر بە ڕیزبەندی (4) بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاساییی رۆژی چوارشەممە 2021/5/5 زیادكراوە، ئەمەش دەقی بەیاننامەكەیە:
بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
بابەت/ بەیاننامە
بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بڕیاریدا بەزیادكردنی خاڵێك بەڕیزبەندیی (4) بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (12)ی رۆژی چوارشەمممە رێكەوتی 2021/5/5، بەم شێوەیەی خوارەوە:
4. خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لەهەرێمی كوردستان-عێراق).

هەواڵی زیاتر