X
ئ|

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: وڵاتانی ئۆپیك پابه‌ند نه‌بن نرخی نه‌وت دێته‌ خوار 10 دۆلار

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     151 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

بەهۆی‌ پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی بەرهەمهێنەوه‌، وەزارەتی نەوتی عێراق هۆشداریدا لە داڕمانی‌ نرخی‌ نەوت بۆ کەمتر لە 10 دۆلار.


عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی: بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئۆپیک پڵەس داهاتی عێراقی‌ لەفرۆشی نەوت دوو هێندە بەرزکردووەتەوە و گەیشتووەتە شەش ملیار دۆلار.

 وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ نەوتی‌ عێراق داواشی لەوڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت کردووە پابەندی پشکی خۆیان بن و زیاد لەو پشکەی کە بۆیان دانراوە نەوت نەخەنە بازاڕەکانی جیهانەوە.

هۆشداریشی دا ئه‌گه‌ر خستنەڕووی زیاتر وادەکات خواست لەسەر نەوت کەمبکات مه‌ترسیی ئه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ نرخی یەک بەرمیل نەوت کەمتر بە 10 دۆلار بفرۆشرێت.

هەواڵی زیاتر