X
ئ|

وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌ كازمی كرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     112 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.


میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ر كار لاببات، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، مسته‌فا كازمی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ربڕیووه‌ و پەسەندی کردووە.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌ له‌ هۆكاری سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا كه‌ 82 كه‌سی تێدا مرد، بڕیاریدا حه‌سه‌ن ته‌میمی له‌سه‌ركار لابه‌رێت.

هەواڵی زیاتر