X
ئ|

بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د به‌ر مووشه‌ك درا

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     143 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

ئه‌مه‌ دووه‌مجاره‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی عێراق كه‌ پێشتر هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدا بووه‌ هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.


دوێنێ شه‌و به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د و ئه‌مڕۆش بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د دوو مووشه‌كی ئاراسته‌ كرا.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌ڵێن مووشه‌كه‌كان له‌ جۆری گراد بوون و له‌ ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانیی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌دین كران و دواتر سه‌كۆی مووشه‌كه‌كان دۆزرانه‌وه‌.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی ڤیكتۆریا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كرا كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكای تێدابوو، له‌ كۆتایی مانگی رابردووش هه‌مان بنكه‌ مووشه‌كباران كرا و یه‌كێكیان له‌ نزیك بنكه‌كه‌ كه‌وته‌وه‌.

هەواڵی زیاتر