X
ئ|

شاندێكی ئەمریكا بەسەرۆكایەتی مەكگۆرك سەردانی سەرۆك كۆماری كرد

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     168 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت
لەمیانی پێشوازیكردنی لە شاندێكی دەرەوەی ئەمریكا.. سەرۆك بەرهەم: جەختدەكاتەوە لەپێویستی كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و ھێنانەكایەوەی سیستەمێكی كاری ھاوبەشی ھەرێمایتی و نێودەوڵەتی بۆ بەرنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان

د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٥/٤ لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە شاندێكی حكومەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی بریت مەگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا و دیرێك شولیت، راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و جوی هوت، یاردەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری رۆژھەڵات و خاتوو دانا سترول، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ كاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و سەبارەت بە دواین گۆڕانكارییەكانی جێی بایەخی هەردوو وڵات لە ناوچەكە و جیھان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

لەو دیدارەدا گفتوگۆكرا دەربارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی بەهێزكردنی ئەو پەیوەندیانە لە بوارەكانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و رۆشنبیری لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەگوێرەی بەرژەوەندی هاوبەش، ھەروەھا جەختكرایەوە لەگرنگی درێژەدان بەكاری ھاوبەش بۆ ریشەكێشكردنی تیرۆر لە تەواوی ناوچەكەدا.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكەدا سەرۆك بەرهەم جەختیكردەوە عێراق رووەو سیاسیەتی هاوسەنگ هەنگاو دەنێت لە پێناو كەمكردنەوەی قەیران و گرژییەكان لە ناوچەكەدا، ھاوكات دووپاتیكردەوە بەهێزكردنی ئاسایش و سەروەری عێراق دەبێتە ئامڕازێكی گرنگ و سەكۆیەك بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكانی پەیوەست بە بەگژاچوونەوەی تیرۆر و بەهێزكردنی ئاشتی ناوچەكە و بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكانی ژینگە و هۆكارەكانی گۆڕانی كەش و هەواو و بە بیابان بوون و كاركردن لەسەر پەرەپێدانی وزەی پاك و پاراستنی ژینگە و بەرێوەبردنی دۆسییەكانی سەرچاوەی ئاو، لە رێگەی ھێنانەكایەوەی سیستەمێكی كاری ھاوبەشی ھەرێمایتی و نێودەوڵەتی.

لەلای خۆیەوە شاندی ئەمریكا جەختیانكردەوە لە پابەندبوونی واشنتن بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و ئارامی و سەروەری عێراق و بەگژاچوونەوەی تیرۆر و بەھێزكردنی ئابووری و درێژەدان بە كار و هەماهەنگی هاوبەش لە چوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات لە تەواوی بوارەكاندا، بەجۆرێك ببێتە مایەیی ھێنانەدی بەرژەوەندییە ھاوبەشەكانی هەردوو وڵات و گەل.



هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا