X
ئ|

كۆمپانیاكان به‌مجۆره‌ كڕیاره‌كانیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن..ئاگاداری خۆت به‌

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     194 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

كۆمپانیاكان جا هی خۆراك یان یاریی منداڵان یان ئه‌لیكترۆنی یان هه‌ر پێدوایستییه‌كی تر بن، له‌سه‌ر به‌رگی به‌رهه‌مه‌كانیان شتێك ده‌نووسن و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان شتێكی تره‌، وه‌ك ئه‌مانه‌ی كه‌ لێره‌دا وه‌ك نموونه‌ باس كراون.


1- به‌رهه‌مه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ پاكه‌تێكی گه‌وره‌وه‌ و تۆ شتێكی تر دێت به‌ خه‌یاڵتا به‌ڵام كه‌ ده‌یكه‌یته‌وه‌ شتێكی تره‌

2- به‌ خه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ نووسیوویانه‌ شه‌ربه‌تی سرووشتی 100%، به‌ خه‌ته‌ بچووكه‌كه‌ ده‌ڵێت هه‌ندێك شتی تریشی تێدایه‌، كه‌واته‌ ده‌زانن چۆن رات بكێشن

3- به‌ به‌رگ شووشه‌كه‌ داده‌پۆشن تا نه‌زانیت چه‌ندی تێدایه‌، سه‌ره‌وخواری بكه‌ره‌وه‌ بۆ ده‌رده‌كه‌وێت

4- قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌ واده‌زانیت پڕه‌، به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ بۆشایی هه‌یه‌

5- كۆنترێن فێڵ ئه‌ویش پڕكردنی كیسی چبسه‌كه‌یه‌ له‌ هه‌وا تا بزانیت پڕه‌

6- له‌سه‌ر ئاستی ئه‌لیكترۆنیش فێڵ ده‌كه‌ن تا ئایكۆنی داونلۆده‌كه‌ ده‌دۆزیته‌وه‌ ده‌یان ئایكۆنی تریان بۆ رێكلام داناوه‌

7- له‌سه‌ره‌وه‌ نووسراوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین A له‌ خواره‌وه‌ ده‌ڵێت رێژه‌ی ڤیتامین A سفره‌

8- وا ده‌زانین قه‌باره‌ گه‌وره‌كه‌ زۆرتری تێدایه‌، به‌ڵام كه‌ دوو بچووك بده‌یت له‌ یه‌ك قازانجته‌

9- سه‌ره‌وه‌ی برژاو و ناوه‌وه‌ی كاڵ..هه‌ندێك كۆمپانیای خۆراك ته‌نها بایه‌ك به‌ رووكاری سه‌ره‌وه‌ ده‌كه‌ن و ناوه‌وه‌ نه‌برژراوه‌

10- كۆمپانیاكانی مۆبایلیش خه‌ڵك ده‌خه‌ڵه‌تێنن له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێن به‌شداری له‌م كێبڕكێیه‌ بكه‌ و له‌ خواره‌وه‌ ده‌ڵێن نرخی به‌شداری ئه‌وه‌نده‌ی تێ ده‌چێت

11- دڵی خۆش بوو چایه‌ك به‌ كتری و قۆریی هۆتێله‌كه‌ لێ بنێت، به‌ڵام كه‌ خوێندییه‌وه‌ ده‌ڵێت به‌كاری بهێنیت غه‌رامه‌ ده‌كرێیت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هاووڵاتییەك بە دەستی براكەی كوژرا