X
ئ|

رێگه‌یه‌كی نوێ.. به‌پشكنینی خوێن ئاستی خه‌مۆكی دیاری ده‌كرێت

لایف ستایڵ

پێش 2 هەفتە     127 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

زانایان باسان له‌ بره‌ودان به‌ سیستمێكی نوێ كردووه‌ كه‌ ده‌توانێت چاودێریی نیشانده‌ره‌ زیندووه‌كانی خوێن بكات كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ تێكچوونی مه‌زاج و دروستبوونی خه‌مۆكییه‌وه‌ هه‌یه‌.


زاناكان ده‌ڵێن كه‌ پشكنینه‌كه‌ زۆر ئاسانه‌ و به‌ وه‌رگرتنی خوێنی كه‌سه‌كه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ر جێگا و وه‌ك یه‌ك پشكنینیی تایبه‌ت پشتی پێ نابه‌سترێت.

ئه‌لێكسانده‌ر نیكۆلسكۆ پزیشكی ده‌روونی و زانای كۆئه‌ندامی ده‌مار له‌ زانكۆی ئیندایان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پشكنینی خوێن ده‌رگا بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی ورد و تایبه‌ت ده‌كاته‌وه‌ تا بزانرێت مه‌زاج و خه‌مۆكیی كه‌سه‌كه‌ چۆنه‌ به‌وجۆره‌ش ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر و ده‌رمانی بۆ دیاری بكرێت به‌پێی ئاستی خه‌مۆكییه‌كه‌ی.

پزیشكه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی خوێنه‌وه‌ ئاستی خه‌مۆكی بزانرێت، چه‌ند ساڵێكی خایاندووه‌ و به‌هۆی نیشاده‌ره‌ زیندووه‌كانی ناو خوێنه‌وه‌ ده‌تانه‌ت ده‌توانرێت پێشبینیی ئه‌وه‌ش بكرێت نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌یه‌وێت خۆی بكوژێت یان نا، ده‌شتوانرێت شوێنی ئازاره‌ تونده‌كان و ئاستی تێكچوونی ئه‌و كه‌سه‌ له‌دوای شۆك بوون و خه‌مۆكبوون بزانرێت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 10 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە