X
ئ|

سێ كه‌سی تر بۆ جێگرتنه‌وه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی عێراق كاندید ده‌كرێن

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     145 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت

لیژنه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانی رایگه‌یاند كه‌ سێ ناوی تر بۆ جێگرتنه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی دیاری ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمییه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.


جه‌واد موسه‌وی ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و سێ كاندیده‌ له‌ موحاسه‌سه‌ به‌دوور ده‌بن و ده‌بێت له‌ ئاستی ئه‌وه‌دا بن بتوانن كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ وڵات ببوژێننه‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ لیژنه‌كه‌یان په‌رۆش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات یه‌كێك له‌و سێ كاندیده‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌ و پێشكه‌شی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌ ماوه‌ی رابردوودا بڕیاریدا وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ر كار لاببات، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زیران كردووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت، مسته‌فا كازمی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ربڕیووه‌ و پەسەندی کردووە.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵنه‌وه‌ له‌ هۆكاری سووتانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا كه‌ 82 كه‌سی تێدا مرد، بڕیاریدا حه‌سه‌ن ته‌میمی له‌سه‌ركار لابه‌رێت.

هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 8 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە