X
ئ|

وه‌زیری دارایی هه‌رێم جارێكی‌ تر مووچه‌خۆران و مامۆستایان بێ ئومێد ده‌كات

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     3663 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێمی‌ كوردستان جارێكی‌ تر مووچه‌خۆران بێ ئومێد ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ به‌غدا پاره‌ ده‌نێرێت، لێبڕینی‌ مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایانیش ده‌ست پێناكاته‌وه‌.


ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ماموستایانی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ری شاندێكی یه‌كێتی مامۆستایان سه‌ردانی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ و كۆمه‌ڵێك داواكارییان ئاڕاسته‌ كردووه‌.  
 
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی بۆ ناس نیوز ده‌ڵێت: "داومان له‌ وه‌زیری دارایی كردووه‌ لێبرینی موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كۆتایی پێبهێنرێت و پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان (ته‌رفیع) جارێكی دیكه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مامۆستایانی گرێبه‌ست، پاره‌ی هاتوچۆی سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی و ده‌رماڵه‌ی مامۆستایانی زانكۆوه‌ هه‌یه‌".  

وتیشی‌: "وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێی داوین هه‌ركات یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێكرا و پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌كه‌ ڕه‌وانه‌كرا ئه‌وا لێبڕینی موچه‌ نامێنێت وسیستمی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانباران ده‌ستبه‌جێ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ دۆخی جارانی".  
 
جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ مامۆستایانی‌ كوردستان راشیگه‌یاند كه‌ "هه‌ركات پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ ڕه‌وانه‌ كراو وحكومه‌تی به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێنه‌كرد ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ناكه‌ین".


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 5 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە