X
ئ|

ته‌ندروستی‌ ئاشكرا كرد... 82 كه‌س له‌وانه‌ی‌ له‌ هندستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ توشبووی‌ كۆرۆنان

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     237 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌نێو ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ی‌ دوێنێ‌ له‌ وڵاتی‌ هندستان گه‌ڕێنرانه‌وه‌، ده‌یانیان توشبووی‌ كۆرۆنان.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ربی‌ فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی‌ تیمی‌ راگه‌یاندنی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتییه‌ عێراقییانه‌ی‌ دوێنێ‌ له‌ وڵاتی‌ هندستان گه‌ڕێنرانه‌وه‌ له‌ هۆتێلێكی‌ به‌غدا كه‌ره‌نتین كراون و پشكنینی‌ كۆرۆنایان بۆ كراوه‌.

ربی‌ فه‌لاح حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: "ئه‌نجامی‌ پشكنینه‌كان ده‌ریخست كه‌ له‌ كۆی‌ 399 كه‌س، 82یان توشبووی‌ كۆرۆنان".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ توشبووی‌ كۆرۆنا كۆنه‌كه‌ن، نه‌ك ڤایرۆسه‌ گۆڕاوه‌كه‌ی‌ هندستان.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیكدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ تاقیگه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ پشكنینی‌ سه‌رجه‌م كۆرۆنا گۆڕاوه‌كان دابین ده‌كات.

راشیگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هه‌موو رێوشوێنه‌كانی‌ خۆپارێزی‌ ده‌گیرێنه‌به‌ر تا رێگری‌ بكرێت له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی‌ كۆرۆنا هندییه‌كه‌.



هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە