X
ئ|

توركیا به‌ فڕۆكه‌ گوندی‌ كێسته‌ بۆردوومان ده‌كات

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     168 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
سوپای‌ توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ فڕۆكه‌ ناو گوندی‌ كێسته‌ی‌ سنووری‌ پارێزگای‌ دهۆكی‌ بۆردوومان كرد.


له‌ به‌رده‌وامی‌ هێرشه‌كانی‌ بۆسه‌ر ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ سوپای‌ توركیا به‌ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ ناو ناو گوندی‌ كێسته‌ی‌ بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ به‌شێكی دانیشتووانی گوندی كێسته‌ گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 10 خێزانی گوندی كێسته‌ به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی سوپای توركیا ماڵه‌كانیان جێهێشت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌ربه‌ست سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ رایگه‌یاند كه‌ بۆردوومانێكی سه‌خت له‌ نزیك گوندی كێسته‌ ھه‌یه‌، 15 خێزان له‌ گونده‌كه‌ ده‌ژین، نیوه‌یان له‌ گوند هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ قه‌راغی گونده‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه‌ هێور بووه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
 




هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە