X
ئ|

وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ له‌سه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ ئێران روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پێش 2 هەفتە     346 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ ره‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێران گه‌یشتبێته‌ رێككه‌وتن بۆ ئازادكردنی‌ چوار هاوڵاتی‌ ئه‌مریكی‌ كه‌ له‌و وڵاته‌ زیندانیكراون.


جین ساكی‌ وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌: "وتووێژه‌كان بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌ی‌ له‌ ئێران زیندانیكراون، له‌سه‌ر به‌رزترین ئاست به‌رده‌وامن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ زۆرجار ئه‌و تووێژانه‌ ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجام ده‌درێن و كه‌ناڵی‌ په‌یوه‌ندی تایبه‌تیشیان هه‌یه‌ و له‌ وتووێژه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ رێككه‌وتنی‌ ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێران له‌ ڤیه‌ننا جیاوازن.

وتیشی‌: "ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكی‌ خوازیاره‌ و كارده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و هاوڵاتییه‌ ئه‌مریكییانه‌".

جین ساكی‌ هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه‌شی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ لایه‌نی‌ ئێرانی بۆ ئازادكردنی‌ زیندانییه‌ ئه‌مریكییه‌كان ده‌كه‌ن.

پێشتریش رۆن كلین گه‌وره‌ فه‌رمانبه‌ری‌ كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌و راپۆرتانه‌ی‌ ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ رایانگه‌یاندبوو ئێران ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر سوككردنی‌ سزاكان، ئه‌مریكییه‌ زیندانیكراوه‌كان ئازاد بكات و ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ به‌ "ناڕاست" وه‌سف كرد.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێش ١ خولەک

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە