X
ئ|

لاهور شێخ جه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌ربانگی‌ كرده‌وه‌

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     734 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی ئاینی هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ربانگی‌ كرده‌وه‌.


ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی، خوانی به‌ربانگی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مامۆستایانی ئاینی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌.

 لاهور شێخ جه‌نگی‌ بۆ مامۆستایانی‌ ئاینی‌ رایگه‌یاند كه‌ "ڕه‌مه‌زان مانگێكی پیرۆز و  پڕ له‌ خێر و به‌ره‌كه‌ته‌ بۆ خوشك و برا مسوڵمانه‌كانمان و سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی، په‌روه‌ردگاری مه‌زن نوێژ و رۆژو نزای هه‌موان قبوڵ بكات و خێر و خۆشی ئارامی و خۆشگوزه‌رانی رووبكاته‌ میلله‌ته‌كه‌مان".

 له‌و ئێواره‌خوانه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی سوپاس و ستایشی مامۆستایانی ئاینی كرد كه‌ رۆڵی گرنگیان هه‌یه‌ له‌ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ و لێكگه‌یشتن و بنه‌ما ئاینییه‌كان و پێكه‌وه‌ ژیانی ئایینی و چه‌سپاندنی یه‌كڕیزی نیشتمانی.











هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 33 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە