X
ئ|

" هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌"

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     417 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌رپرسی كۆمیته‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ له‌ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دژی هاوهه‌ڵوێست بن.


ئه‌حمه‌د خدر به‌رپرسی كۆمیته‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ شاری سلێمانی بۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی‌ رۆژنیوز هێرشه‌ داگیركاییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌رمه‌زار كرد و وتی: "پێویسته‌ ده‌وڵه‌تان ڕێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی كوردستان بگرن و نه‌یه‌نه‌ خاكی كوردستانه‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركیا له‌ دژی كورد هه‌ڵكردووه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بێده‌نگ بوونی ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به‌ جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان به‌ جێی پرسیار ده‌زانێت، پێشیوایه‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌رمه‌نییه‌كاندا ڕه‌نگه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خاكی كوردستان و درێژه‌دان به‌ داگیركارییه‌كان كرابێت".

به‌رپرسی كۆمیته‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان له‌ سلێمانی هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌بێ ئه‌نجام ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به‌ خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لی كورد، به‌ پێویستیشی ده‌زانێت كه‌ سه‌رجه‌م لایه‌ن و حزبه‌ سیاسییه‌كان بۆ وه‌ستانه‌وه‌ له‌ دژی داگیركاری هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبی و شه‌خسییه‌كانیان وه‌لا بنێن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ زه‌حمه‌تكێشان باسیشی له‌ مه‌ترسییه‌كانی داگیركاریی بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان كرد و وتی‌: "به‌شێكی سه‌ره‌كی هێرشه‌كه‌ی‌ توركیا بۆ له‌ ناوبردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌ كوردان به‌ خه‌بات و تێكۆشان به‌ده‌ستیان هێناوه‌".


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 31 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە