X
ئ|

مه‌سرور بارزانی‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ سلێمانی‌ و ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ نیگه‌رانه‌

هەواڵی کوردستان

پێش 2 هەفتە     5610 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
مه‌سرور بارزانی‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ سلێمانی‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان نیگه‌رانه‌ و هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پلانه‌كه‌ی‌ ده‌دات.


ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هاته‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆبۆوه‌.

سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ سلێمانی‌ و كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌، مه‌سرور بارزانی‌ نیگه‌ران كردووه‌ و له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كانی‌ خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پلانه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

راسته‌وخۆ له‌ دوای‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ بۆ سلێمانی‌، په‌یجه‌كانی‌ پارتی‌ و باس نیوز و ئه‌و په‌یجانه‌ی‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانین، كه‌وتوونه‌ته‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، له‌پاڵ‌ ئه‌وانه‌شدا هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ كوردستان.

مه‌سرور بارزانی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ پێ ناخۆشه‌ و هه‌وڵی‌ په‌كخستنی‌ ده‌دات و پێی‌ ناخۆشه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وجۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ‌ نێچیرڤان بارزانی‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و شێوازه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌سرور بارزانی‌ نییه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی‌ كاردانه‌وه‌كانیشی‌، په‌یجه‌كانی‌ پاراستن و باسنیوزی‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانی‌ هێرشی‌ توندیان كرده‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌ و یه‌كگرتووی‌ ئیسلامی‌ و هێرشی‌ توندیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆسه‌ر محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ كۆمه‌ڵی‌ دادگه‌ری‌.

مه‌سرور بارزانی‌ زانیاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و هاوسه‌رۆكانی‌ یه‌كێتی‌ پێگه‌یشتووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌ركۆنه‌ی‌ ئه‌و میدیایانه‌ی‌ پارتی‌ و ئه‌و باڵه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ كردووه‌ كه‌ هێرشی‌ ناڕه‌وا ده‌كه‌نه‌سه‌ر یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان و لایه‌نه‌كانی‌ تر.

هه‌روه‌ك سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا سه‌ركۆنه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ و میدیا سێبه‌ره‌كانی‌ كردووه‌ كه‌ هێرشی‌ ناڕه‌وا ده‌كه‌نه‌سه‌ر لایه‌نه‌كان و ته‌شهیریان پێده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت باسی‌ ئه‌و شه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ میدیا سێبه‌ره‌كانی‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانی‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر ئاڵا تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی‌ خه‌وی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌یانێكی‌ له‌ دژی‌ میدیاكانی‌ سه‌ر به‌ مه‌سرور بارزانی‌ ده‌ركرد و داوایكرد هێرشه‌ ناڕه‌واكانیان رابگرن.


هەواڵی زیاتر

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 31 خولەک پێش ئێستا

شەش منداڵ لە كاتی یاریكردنیان بە بۆمبێك بوونە قوربانی

هەواڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

هەواڵی کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

خوێندنی ناو پۆل دەستیپێكردەوە