X
ئ|

گۆگڵ نەخشەی فەڵەستینی لە گۆگڵ-ماپ سڕیوەتەوە؟

ڕاپۆرت

پێش 4 هەفتە     681 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text
نوێترین نەخشەی گۆگڵ ماپ کە تەنیا ئیسڕائیل نیشان دەدات

میللەت

 

بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە جیهانی عەرەبی لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا هێرشێکی تووندیان کردە سەر خزمەتگوزاریی گۆگڵ، کە هاوئاهەنگ بوون لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیل.

خەڵکی توڕە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بانگەشەی ئەوەیان کرد کە گۆگڵ فەڵەستینی لە نەخشەکانی سڕیوەتەوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەمەش هاشتاگی "#فلسطين_هنا"یان دەست پێ کردووە، بۆ دەربڕینی توڕەیی خۆیان.

ناوی فەڵەستین بوونی نییە

بەپێی ڕۆژنامەی "گاردیان" ی بەریتانی، لەم ماوەیەی دواییدا نوێنەرایەتیی فەڵەستین لە Google Maps نەگۆڕاوە ، چونکە ئەو نەخشانەی جارێک بە دوای فەلەستیندا گەڕاون، سەردێڕی ناوچەکە و ناوی شارەکانی ئەو ناوچە جوگرافییە نیشان دەدەن، بەڵام بێ ئەوەی ناوێک بۆ دەوڵەتی فەڵەستین دابنرێت.

هیچ کاتێک پێوەکراوێک بۆ فەڵەستین لە نەخشەی گۆگڵ نەبووە

وتەبێژێکی گۆگڵ ئەو ڕاستییەی بۆ گاردیان ئاشکرا کرد کە فەڵەستین لە گوگڵ ماپس لابراوە و گوتی: هیچ کاتێک پێوەکراوێک بۆ فەڵەستین لە نەخشەی گۆگڵ نەبووە تا ئەو کاتەی لامان برد.

گۆگڵ سیاسەتی داماڵینی ناکۆکیی ڕووبەری جوگرافی لە جیهان و کێشەی ناسنامەی نەتەوەیی پەیڕەو دەکات

هەموو ئەوەی ڕووی دا بووە هۆکاری ئەوەی کە هێماکان بۆ بانکی ڕۆژئاوا و کەرتی غەزە لاببەین.
گۆگڵ سیاسەتی داماڵینی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە هەر ڕووبەرێکی جوگرافی لە سەرتاسەری جیهان یان کێشەکانی ناسنامەی نەتەوەیی پەیڕەو دەکات، وتەبێژێکی گۆگڵ بە گاردیانی گوت.

نزیکەی 250 هەزار کەس لە جیهاندا سکاڵایان کردووە

لە مانگی ئازارەوە ژمارەیەک لە بەکاربەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سکاڵانامەیان دەست پێ کردوە بۆ واژۆکردنی سکاڵانامە لە گۆگڵ و داوا دەکەن فەڵەستین بخرێتە سەر نەخشەکانی، سکاڵاکەش تا ئێستا نزیکەی 250 هەزار کەس لە جیهاندا واژۆیان لەسەر کردووە.

ناکۆکیی نێوان فەڵەستین ئیسرائیل

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناکۆکیی نێوان فەڵەستین ئیسرائیل سەری هەڵدا، لە گەڕەکی شێخ جەراح و حەوشەی مزگەوتی ئەلئەقسا و ...

ئه‌پڵ و گۆگڵ

پێشتر و لە ساڵی ٢٠٢٠ دا، هه‌ردوو كۆمپانیای‌ ئه‌پڵ و گۆگڵ له‌ شوێنی‌ (گه‌ڕان – search)ه‌كانیاندا, ناوی‌ ده‌وڵه‌تی‌ فه‌ڵه‌ستین‌ـیان له‌سه‌ر نه‌خشه‌كانیان لابرد. به‌ بێ ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ به‌ هۆكاره‌كه‌ی‌ بکەن.

هەواڵی زیاتر