X
ئ|

گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ ئیسلامی‌ رێوڕەسمی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

کراوەیی ئیسلامی

پێش 2 هەفتە     494 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌هۆی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌، وڵاتی‌ ئیندۆنیسیا رێوڕەسمی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵی‌ هاوڵاتییه‌كانی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ یاقوت خه‌لیل قوماس وه‌زیری‌ كاروباری‌ ئاینی‌ ئیندۆنیسیا رایگه‌یاند كه‌ بۆ ساڵی‌ دووه‌م له‌سه‌ر یه‌كه‌م و به‌هۆی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆناوه‌، گه‌شته‌كانی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵی‌ هاوڵاتیانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

یاقوت خه‌لیل قوماس له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا وتی‌: "سعودیه‌ گه‌شته‌كانی‌ حه‌جكردنی‌ ده‌ست پێنه‌كردووه‌ته‌وه‌".

ئیندۆنیسیا گه‌وره‌ترین وڵاتی‌ ئیسلامییه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی‌ زیاتر له‌ 260 ملیۆن كه‌سه‌ كه‌ سه‌دا 90یان موسوڵمانن.

پێشتر وڵاتی‌ سعودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ فه‌ریزه‌ی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ‌ به‌پێی‌ رێوشوێنه‌كانی‌ خۆپیارێزی‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

هەواڵی زیاتر