X
ئ|

ئازاری ٢٠٢٠ بۆ ئازاری ٢٠٢١ ی ئەوروپا و دەوروبەری

توێژینەوە

پێش 2 هەفتە     114 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

 

پڕۆفیسۆر دکتۆر. ئەنیس هـ. باجریکتاریفیچ
پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچه‌ی بەلقان (IFIMES) لە لوبلیانا، سلۆڤێنیا، بەردەوام توێژینەوە ئه‌نجامده‌دات بۆ ئەو گۆڕانکاریانەی له‌ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەلقان و هەموو جیهان ڕوودەدەن. پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەنیس بارکتارفیچ  پرۆفیسۆرە لە یاسای نێودەوڵەتی و لێکۆڵینەوە سیاسیە جیهانیەکان، لە شاری ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا داده‌نیشێت شیکردنەوەیه‌كی گشتگیری ئه‌نجامداوه‌ بە ناونیشانی "ئازاری ٢٠٢٠ - ئازاری ٢٠٢١ ی ئەوروپا و دەوروبەری" كه‌ شرۆڤه‌ی بۆ دۆخی ئەوروپا كردوه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێكی سه‌ختی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

به‌پێی ده‌ستوری ١٩٤٨ ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی "ته‌ندروستی'' بریتیه‌ له‌ بوونی دۆخێكی ته‌واو له‌ خۆشگوزه‌رانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك ته‌نها نه‌بوونی نه‌خۆشی.

بۆ ماوەی چەند مانگێک، زۆرکەس مشتومڕی ئەوەیان دەکرد وەڵامدانەوەی حكومه‌ته‌كان بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) شکستهێنانێکی هەسارەییە، کە هێشتا بەتەواوەتی قەبارەکەی دیاری نەکراوە بەهۆی گۆڕانکاریە ناجێگیره‌كان و کاریگەریە دوابەدوایەکەکانی، کە بووەتە هۆی پوكانه‌وه‌ و گرژبوونی دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوری و دیموگرافی و سیاسی و سایکۆلۆجی، و کاریگەریەکەشی بۆ نەوەکانی داهاتووش دەمێنێتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێدەنگیەکەمان خراپترە لە شێوازی وەڵامدانەوەمان.

ڕاستیەکی جێگیرە کە گەوهەری نازی (نازیسم) هیتلەر و بازنە تاریکەکەی چواردەوری نەبووە. بەڵکو بوونی بیروڕایه‌كی هه‌ڵه‌ و تاوانكاری بوو، لەگەڵ قایلبوونی خەڵکە ئاساییەکانی گوندەکانی نزیک ئۆشویتز، ماوتهاوسن و داخاو بەوەی نەتەوەکە پێوستی بە "پاکژکردنەوە هەیە". ئەو ڕۆژەی پرسیارکردن دەوەستێت و قبوڵکردنی بێدەنگی دەبێتە "باری ئاسایی" ئەو ڕۆژە فاشیستی بەهێز دەبێت. لە ئێستادا ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت ڕازیكردنی دەستکرد لە ڕێگەی ئەندازه‌كردنی هەڵبژاردەكانه‌وە. ئەمەش لە ڕێگەی سایکۆلۆژیای ترس و میدیای دروستکراوەوە دەبێت (گەڕانەوە بۆ قۆناغی سه‌ره‌تای گه‌شه‌كردن) کە ناکۆمەڵایەتی و گۆشه‌گیری و پارچەپارچەبوونی لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

بڕیاردانێك وەک بۆچوون خۆی نیشان دەدات - کێ بەپرسی ڕاستەقینەیە؟

نوسەری ژینگەی جیهانی و تیرۆری سیاسی ده‌ڵێت: قەیرانی سیاسی و ئابوری بوونیان نییە،  به‌هه‌مان شێوه‌ قەیرانی وزە و تەندروستی و ژینگەیی بوونیان نییه. به‌ڵكو هەر قەیرانێک بریتییە لە لاوازی میشکی مەعریفی، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی قەیرانی ئەخلاقی.

وادیاره‌ بنچینەکانی فێربوونمان لە مێژووەوە لەبیرچووەتەوە: هەرکاتێک هێز لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نەبێت و چاودێری نه‌كرێت بەرەوخراپبوون دەڕوات و دەگۆرێت بۆ دڕندەییەکی ناڕوون کە شه‌رعیه‌ت به‌خۆی ده‌دات و دەرئەنجامەکانی به‌ ئاشكرا ده‌كات به‌ ئه‌مری واقیع.

هەربۆیە کاردانەوەكانمان بۆ پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناهاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لە هەموو جیهاندا (به‌ ڕێكارەکانی خۆپاراستنه‌وه‌ له‌ كاته‌ جیاوازه‌كاندا) نیشانی دەدات کە هیچی تر نیە جگە لە نەخۆشیەکی کۆمەڵایەتی: ناشەفافیەتی هێزی دەسەڵات، پاشەکشەی دیموکراسی بە شێوەیەکی گشتی لەلامان، بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری و کۆنتڕۆڵی کۆمەڵایەتی. ئەمەش دەرئەنجامی کەمتەرخەمیە بەردەوامەکانە له‌سه‌ر كێشه‌كانی وه‌ك له‌ناوچونی به‌رده‌وامی ژینگە، گۆڕینی زۆربەی دامەزراوە نیشتیمانی و حکومیە گرنگ و چالاکەکان بۆ کەرتی تایبەت، ئاراسته‌كردن به‌ره‌وه‌ عەولەمەیه‌كی ناته‌ندروست، تەرکیزکردنی لە ڕادەبەدەر له‌سەر چاره‌سه‌ری ته‌قلیدی و چه‌سپاندنی سیستەمێکی تەندروستی کە زیاتر تەرکیزبکاتە سەر پێدانی دەرمان (كه‌ زۆرجار گرانبەهایە و بەپێی پێویست تاقی نەکراوەتەوە)، لەگەڵ کەمی زانیاری گشتی. بۆیه‌ ده‌كرێت بپرسین: تەندروستی گشتی یان سامانی تایبەت؟ ئەمە درمێکی جیهانگیریە یان تاڵانیە؟

له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بە تایبەت کۆمەڵگا شارنشینه‌کانی وڵاتە پێشکەوتووەکان زیانیان پێ گەیشتووە. لەم کۆمەڵگایانەشدا کۆمەڵە لاوازەکانی وەک منداڵانی پێش قوتابخانە و قۆناغی سەرەتایی و بەساڵاچوان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە. هەربۆیە جێی سەرسوڕمان نیە کە متمانە و پاڵپشتی بۆ دامەزراوە حکومی و نێودەوڵەتیەکان بەرەوخراپتر دەڕوات.

زۆربەی هاوڵاتیان لەو باوەڕەدان کە سەرچاوە هەواڵیە سەرەکیەکان و میدیاكان لە خزمەتی خەڵکیدانین .گفتوگۆ و ڕاو بۆچوونه‌كان سست و بێ دەنگ دەکرێت، یان تەنانەت سزاش دەدرێت. پزیشکی پێشکەوتووی ڕۆژئاوا نەیتوانیوە هاوڕابێت لەسەر پرسیارێکی گرنگ: ئایا نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە (لەدرەوە وه‌ریده‌گریت) یان دروستکراوە (لەناو جه‌سته‌ماندا دروست ده‌بێت)، هەربۆیە باوەڕکردن بە سیسته‌می ته‌ندروستی ڕۆژئاوایی بەرەوکەمبوونەوە دەڕوات. ڕێککەوتنی نێوان نەوەکان تێکچووە و هاوڕابوونی کۆمەڵایەتی کێشەی تێکەوتووە بە شێوەیەک تا ئێستا لە مێژوودا ڕووی نەداوە.

بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەم تاقیکردنەوەی دڵەڕاوکێی ڕاستەقینەیه‌ پاش جەنگی جیهانی دووەم، كه‌ ئاشکرایە نەتەوە یەکگرتووەکان تیایدا سەرکەوتوو نەبووه‌. بەڵام زۆرکەس بێ هیوان و بێ بەشن لەم ڕێکخراوە جیهانیە و بریکارەکانی بەهۆی "پەراوێزخستنی خودی خۆیان" بە شێوەیەکی بەردەوام. لێره‌شدا پرسیارێك دێته‌ ئاراوه‌، ئایا یەکڕیزیەکەمان بە ڕادەیەک تێکشکاوە چاکنەکرێتەوە؟
بیانووی ڕاگەیاندنی کەرەنتینە به‌په‌له‌کانی ناوەراستی مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٠ ئەوەبوو دەیانویست ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسە "کتوپڕەکە" کەمبکەنەوە" (واته‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانەکان و ژمارەی مردوان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکە بوو) چونكه‌ قەرەوێڵەی پێویست لە نەخۆشخانەکاندا بونیان نه‌بوو. لە هەمان کاتدا کەرەنتینەكردنه‌کان بەرفراوانترکران و درێژترکرانەوە، بەڵام ژمارەی توشبوان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمنەبووەوە. لە ماوەی ١٢ مانگی پێشوودا، هیچ نەخۆشخانەیەکی نوێ لە یەکێتی ئەوروپا نەکراوەتەوە سەرەڕای ڕاوەستاندنی خزمەتگوزاریه‌ پزیشکیە نا-سەرەکیەکان، هەروەها هیچ وەبەرهێنانێکی زەبەلاح لە بواری خۆپارێزی و تەندروستی گشتی نەکراوە. تاکە گەشەی بینراو لە ژێرخانی یەکێتی ئەروپا بریتیه‌ له‌ فراوانبوونی تۆڕی G5/6.

بە پەیڕەویکردنی پێوەرێکی سادە کە دەڵێت "تەندروستی تاک دەربڕینێکی بۆهێڵیە لە ئەنجامی شێوازی ژیانی کەسەکەوە دیاری دەکرێت"، بە سەیری نازانین کە خەڵکی گومانیان دەربارەی کەرەنتینە زیاتربووە و دەپرسن ئایا داگیرکاریە یان لەپێناو پاراستنی خەڵکیدایە. کەرەنتینە وەک قورسترین بڕیارله‌سه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵگا، دور له‌ ڕوانگەی تاکڕەوانه‌ و گفتوگۆی زانستی، یان بڕیاردان لەسەر بنچینەی گفتوگۆ، پێویسته‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ی‌ له‌به‌رچاو بگیرێت:

ئایا مەبەست لێی پەیداکردنی (بەرگری به‌كۆمه‌ڵ) یان وەفاداری بەکۆمەڵە؟ چه‌ندین دەنگۆ هه‌یه‌ له‌سه‌ر په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا کە بەردەوام لە گەشەدان، بەڵام هێشتا بەدرۆ نەخراونەتەوە، بۆ نموونە ئەو دەنگۆیەی دەڵێت ڤاکسینی کۆڤید-١٩ (یان جینۆکسین) نا سەلامەتە و گرنگ نیە و کاریگەریەکی ئەوتۆی نیە، یان بۆی هەیە تایبەتمەندی نانۆیی هەبێت بۆ هاککردنی بایۆلۆجی لە ڕێگەی تۆڕی بەرفراوانی G5/6، ئەمە جگە لە دەستێوەردانی ڤایرۆسی و گواستنەوەی وەک زیانی لاوەکی تاقیکردنەوە پزیشکیەکان كه‌ لە ساڵی ٢٠٠٢ وەوە ستانده‌ره‌.

ئەگەر هەر ڕێگەیەکیش هەبێت بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە و گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی، یان ئەگەر ئەم کارەساتە لە ڕێگەی كوده‌تایه‌كی جیهانگیریه‌وه‌ بگۆرێت بۆ تیرۆرێکی هەسارەیی، ڕەنگە قۆرخبکرێت بۆ بەهێزکردنی شتێک کە پێشتر ئامادەکراوە (وەک ترس، نەک لە ڕێگەی زیانی لاوەکیەوە، وەک کەرەستەیەکی کۆنتڕۆڵکردن). بە شێوەیەکی ڕوونتر، هەموو ئەمانە پەیوەندی هەیە بە تەکنەلۆژیای زیندەسازی و پێکهاتەی دانیشتوانه‌وه‌ (له‌ڕێگه‌ی ئینتەرنێتی شتەکان یان ئینتەرنێتی جەستەوه‌). ئایا چاوبەستنی کۆمەڵگایە یاخود مەبەستی دیکەی تەندروستی و ئابوری و کۆمەڵایەتی هەیه‌؟

بۆ نموونە ڕۆژنامەی لۆمۆند دیبلۆماتیک لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەدواداچوونێكی ئەنجامدا بۆ ئەگەری تێکەڵکردنی تەکنەلۆجیای كۆمپانیا گه‌وره‌كان و قۆرخکاری سیاسی وه‌ك له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه‌دا بانگەشەی بۆ ده‌كرا، بۆی ده‌ركه‌وت كه‌ "بڕیارە سیاسیەکان ڕۆڵیان هەبووە لە دروستکردنی ئەم کارەساتە (هه‌ر له‌ تێکدانی شوێنی سروشتی ئاژەڵه‌كانه‌وه‌ بۆ پارە ته‌رخانكردن بە شێوەیەکی ناڕێك بۆ توێژینەوە پزیشکیەکان، بۆ شێوەی بەڕێوەبردن و کۆنتڕۆڵکردنی خودی قەیرانەکە). ئەم هەنگاوانە ئەو جیهانە دیاری دەکه‌ن کە پاش تەواوبوونی قۆناغە خراپەکان دەیگه‌ینێ". لە ماوەی سی ساڵی پێشوودا، هەموو بڕیارێکی یەکلاییکەرەوە دەرئەنجامێکی هاوشێوەی هەبووە کە بریتییە لە لێبوردن و بەهێزکردنی سەمایەداری، بارگرانی و سەرکوتکردنی ده‌ستی کار. کۆڤید-١٩ ش دەچێتە هەمان قاڵبەوە: لە سەرەتای کەرەنتینەکانی مانگی ئازاری ٢٠٢٠ سەرمایەی هه‌ندێك كه‌رت بەبێ هیچ ڕێگریەک زیادیكردوه‌، لەکاتێکدا کار و بیرۆکەکان و مرۆڤ بە زۆر لە ماڵدا هێڵراونەتەوە. گرنگترین شت لە سەدەی بیست و یەکدا مافی تەندروستیە (بە سەلامەتی جەستەیی و ڕەزامەندی كه‌سیه‌وه‌) لەگەڵ مافی کار و تایبەتمەندی كه‌سێتی و مافە بنچینەییەکانی تری مرۆڤ و ئازادیه‌كان.

ئایا پاش ئەم قەیرانە دەتوانین بڵیین ڕۆژئاوا لە ڕووی سیاسی و ئابوری و ئەخلاقیەوە سەرکەوتووبووە؟ لە كاتی قەیرانی ویستفالیاوە ڕۆژئاوا لە هەموو قەیرانەکانی دیکەدا لە ڕووی سیاسی و ئابوری و ئەخلاقیەوە سەرکەوتووبووە تاوەکو کێشە داراییەکەی ساڵانی ٢٠٠٨-٢٠٠٩. كه‌واته‌ چی لەبەردەمماندا ماوە؟

زەوی هێندە دابین دەکات كه‌ پێداویستی هەمووان پڕبكاته‌وه‌، بەڵام هێشتا بۆ چاوچنۆكی تاکە پیاوێک به‌س نییە

ئادەم سمس له‌ سەرمایەی نەتەوەکاندا ده‌ڵێت: ڕێژەی قازانج وەک کرێ و مووچە لەگەڵ بوژانەوەی کۆمەڵگا بەرزنابێتەوە و لەگەڵ کەوتنیشی دانابەزێت. بەڵکو بە شێوەیەکی سروشتی لە دەوڵەتە دەوڵەمەندەکاندا کەمە و لە دەوڵەتە هەژارەکاندا بەرزە، هەمیشە بەرزترینیشە لەو دەوڵەتانەی بەرەو وێرانبوون دەچن.

ئه‌گه‌ر به‌وردی ئاماژه‌ی پێبكرێت، ڕێکارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هیچ شتێکی نوێی نەهێنایە ئەو بارودۆخە گەرمەکەی جیهان پیایدا تێپەڕدەبێت. تەنیا بووە هۆی گەورەکردن و خێراکردنی ئه‌و شته‌ی ماوەیەکه‌ هەبووە- درزێکی دروستکرد لە نێوان ناوەندە جیاوازەکانی هێز، هەریەکەیان له‌ لایه‌كی زەریای هێمنەوە. هەربۆیە سەیر نیە کە کارکردن لەسەر پێکوتەی کۆڤید-١٩ و بڵاوکردنەوەی بووەتە کێبڕکێیەک لەجیاتی ئەوەی پلانێکی هاوبەشی مرۆیی بێت. تەماشای جوگرافیا و مەرجەکانی بڵاوبوونه‌وه‌ی پێکوتەكان بکە.

ئایا لە کۆتاییدا مەبەست لە هەموو ئەم ڕووداوانە فراوانبوونی چوارەم شۆڕشی پیشەسازی بووە به‌ شێوازی حوکمڕانی تەکنۆ-دیکتاتۆری وەک جێگرەوەیەک بۆ دیموکراتیەتی لیبرالی ( لە دیموکراتیەتی یەک حیزبەوە بۆ تاكڕه‌وی یەک حیزب)؟ داڕمانی تاکایەتی بەرەو ڕژێمی دەرەبەگی تەکنەلۆژی وەک بەرزترین قۆناغی سەرمایەداری؟ ئایا کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێینەوە بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی، كه‌ ساتێکی گرنگە بۆ هەموو ئەو دیکتاتۆرانەی لە چاوەڕوانیدان بۆ پێکهێنانی ڕێبازێکی پەرستنی کەسێتی؟ ئایا دیموکراتیەتەکەمان بارگاوی دەکرێت و پارێزگاری لێدەکرێت بەرەو شتێکی باشتر یاخود سه‌ركرده‌ی چاوچنۆك جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌ ده‌ست؟ ئایا کۆتایی هێنان بە داگیرکاری تەندروستی جیهانی هەوڵێکی شکستخواردووە؟ ئایا هەرگیز ڕێگەمان پێدەدرێت له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ بچینە دەرەوە؟

به‌شێكی زۆری کۆمەڵگای زانستی ناڕازیە لەو هەوڵەی دەدرێت بۆ بەزۆرەملێ سەپاندنی بەکارهێنانی دەرمانە تاقیکاریە بایۆلۆجیەکە (کە پێی دەوترێت پێکوتەی کۆڤید-١٩). بەشێوەیەکی سەرەکی بانگەشە و ڕیکلامکردن بۆ ئەم پێکوتەیە لەلایەن چەد کۆمپانیایەکی تایبەتەوە دەکرێت لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان (زۆربەیان لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتیەکی ناڕوون کراون) ئه‌مه‌ش مایه‌ی نیگه‌رانییە. هەربۆیە جێی سەرسوڕمان نیە کە چینە گەورەکانی کۆمەڵگا وەک جەنگێک دەیبینن نەک وەک چاره‌سه‌رێك. ئەو جیهانەی نزیکەی سەدەیەکبوو خۆی لەسەر شێوازی فەلسەفەی كانتیان دەبینی زیاتر و زیاتر بەرەو تاریکایی فەلسەفەی هۆبزیان دەگۆڕێت. ئایا ئاژاوە تەنیا چەند هەنگاوێک لێمانەوە دوورە؟

یەک شت دڵنیایی لەسەرە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرژەوەندی درێژخایەن و کورت خایەنی لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کەرتی تایبەت لە هەردوو لای دەریای ئەتڵەسیەوە بە شێوەیەکی نایەکسان هێزە تەکنەلۆجیەکانیان بەکاردەهێنن (ژێرخانی ئابوری و زانیاریەکانیان). هەروەها سودێکی زۆر دەبینن لە دەرماڵە زەبەلاحەکەی توێژینەوەی گشتی، لەکتێکدا لە بەرامبەردا بڕێکی کەم باج یان هیچ باجێک نادەن، بەتایبەت لە بوارەکانی زیندەزانیاری، ژیریی دەستکرد، ڕۆبۆتی نانۆیی، یان ئەندازیاری جیۆفیزیا.

زۆرجاریش ئەم ڕێککەوتنانە ئاشکرا ناکرێن و دەشاردرێنەوە، لە ڕێگەی سود وەرگرتن لە سەرچاوە دەرەکیەکان بۆ خۆپاراستن و بەدەستهێنانی کەرەستە یاساییە سودبەخشەکان لەگەڵ دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لەگەڵ کەرتی تایبەت و دەزگای هەواڵگری و ناوه‌نده‌كانی ڕاگەیاندن.

بە هەمان شێوە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دەرمان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ لە زانستی پزیشکی و توێژینەوەکانیاندا پەیرەوی شێوازێکی نا-خۆپارێزی و یەک ڕوانگەیی دەکەن، هەروەها کۆنتڕۆڵی ڕاپۆرتەکانی دەوروبەریان دەکەن، ئەمەش هەمیشە لە پێناو تەندروستی گشتیدا نیە.
هەربۆیە ئەوەی لەسەرەوە باسکراوە گەورەترین هەڕەشەیە کە ئاشکرانەکراوە (یان پشتگوێخراوە) بۆ سەر دیموکراسیەت و شێوازی مامەڵەی کۆمەڵگاکان لە داهاتوودا.

هەمیشە، زیندەزانیاریەکان (کە بایەلۆجی دەستکرد و ده‌ستكاری زانیاری بۆهێڵەکان بە مەبەستی پاشەکەوتکردن و کۆکردنەوەی زانیاری لەخۆ دەگرێت) هێندەی ئەندازیاری جیۆلۆجی گرنگە و تەکنەلۆجیایەکە بە دوو شێواز بەکاردەهێنرێت. پاش سەردەمی دامەزرانی ئەم تەكنەلۆجیایە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی تەواوبوونی ژێرخانی دیجیتاڵی، لەمڕۆدا ئەگەرێکی زۆر هەیە وەک چەکێک بەکاربهێنرێت لە ناوەوە و دەرەوە لەلایەن لایەنە حکومی و ناحکومیەکانه‌وه‌.

لەسەر ئەم بنچینەیە و بە شێوەیەکی خێرا، پێویسته‌ یاسا‌یه‌كی گشتگیر دابڕێژرێت له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێکەوتنی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نورمبێرگ ، وه‌ دەبێت بە شێوەیەکی کاریگەر پەیڕەو بکرێت و میکانیزمەکانی پابەندبوون لەلایەن هەریەکە لە ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆمی، ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چەکی کیمیایی، ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چەکی بایۆلۆجی و پڕۆتۆکۆلی ناگۆیا لەسەر ئاستێکی نیشتیمانی و نێودەوڵەتی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە چاودێری بکرێت.

هەڕەشەی ئەوانی دیکە، بە تاوان دانانی بیروڕا جیاوازەکان
له‌ بڕگه‌ی ناڕەزایی مەدەنی وەک مافیکی دەستووری ئەڵمانیادا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ هەموو دەسەڵاتەکانی دەوڵەت لە خەڵکەوە وەرگیراوە. ئەڵمانیەکان مافی بەرنگاربوونەوەی هەر کەسێکیان هەیە کە هەوڵی لابردنی ئەم فەرمانە دەستوریە دەدات، ئەگەر هیچ چارەسەرێکی دیکە به‌رده‌ست نەبێت.

بەپێی چەندین پێوەر ساڵی ٢٠٢٠ بە ساڵی یەکڕیزیە سەرسوڕهێنەرەکە دادەنرێت، كه‌ تیایدا لەیەک دوورکەوتنەوە بووە شێوازی نوێی کۆمەڵگا، وه‌ ساڵی ٢٠٢٠ بە خراپترین ساڵی مێژوو دادەنرێت لە ساڵی ١٩٣٩ وە. هەندێ کەس دەڵێن کۆڤید-١٩مێژووی وەستاندووە لەبەر ئەوەی گفتوگۆکانی ڕاوەستاند و غەریزەی سیاسه‌تی بەکۆمەڵی پوكانده‌وه‌، لەگەڵ بوونی چەندین شێوازی چاودێری ستەمکارانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە مافی تایبەتی تاكه‌كانه‌. لەو ساڵەدا خراینە کەرەنتینە و ڕاوەستێنراین.  بەڵام دەوترێت لە ڕاستیدا ساڵی ٢٠٢٠ مێژوو و په‌ره‌سه‌ندنی گۆی زه‌وی خێراکردووە.

مافی خەڵکیە بزانن ئەوانەی لە دەسەڵاتدان چی دەکەن، بەتایبەت لەکاتی قەیراندا. هەربۆیە کۆنترین و فرەلایەنترین میکانیزم (ئەنجومەنی ئەوروپا)، دە ساڵ لەمەوبەر لە شاری ترومسو لە نەرویج ڕێکەوتنامەیەکیان واژۆکرد بۆ ده‌ست گەیشتن بە به‌ڵگه‌نامه‌ فەرمیه‌كان (كه‌ لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ وە خراوەتەکار)، ئەم پەیماننامەیە یەکەم ئامێری یاسایی نێودەوڵەتیە کە دان بە مافی گشتیدا دەنێت بۆ گەیشتن بەو دۆکیومێنتە فەرمیانەی لەلای دەسەڵاتی گشتین.

نوسەری ئەم بابه‌ته‌ لە بەهاری ٢٠٢٠ دا ئاماژەی بەوە کردووە کە "بەهۆی ڕووداوی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیاتر ئاشکرابوو کە مافی تەندروستی بۆ هەمووانە به‌بێ جیاوازی. گەیشتن بە چارەسەرێکی باوەڕپێکراو بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکە تەنها مەسەلەیەک نیە بۆ کەرتی بازرگانی تایبەت، بەڵکو پەیوەندی هەیە بە مافە بنچینەییەکانی تاکه‌وه‌ لە بەرزترین  ئاستی پەیوەندی کۆمەڵایەتیدا، وەک لە پەیماننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپادا هاتووە، هەروەها جێبەجێکردنی پێویسته‌ له‌سه‌ر هەموو ئاژانسە تایبەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەستە کاریگەرەکانی یەکێتی ئەوروپا" ، (ئەمە خزمه‌تگوزاریه‌كی دروستکراو نیە لەسەر بنچینەی ترس، بەڵکو ئاگاداركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیان مافێکی تەندروستیە لەلایەن دەستورەوە پەسەندکراوە).

تەنانەت ئەگەر ڤاکسینەکە بووە هەڵبژاردەیەک کە هەمووان لەسەری ڕێکەون یان بە باشی دابنێن، دەبێت بەردەستبێت بۆ هەموان بەبێ كاركردن به‌ ئەستۆپاکی داهێنانی كۆمپانیاكان و بە شێوەیەکی ناوخۆیی دروستبکرێت. چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و ململانێكان لەسەر باشی وخراپی پێکوتەکە لەنێوان ئەو کەسانەی دژین و ئەو کەسانەی لەگەڵ بەکارهێنانیدان، کەمکردنەوەی بایه‌خ و بەفیڕۆدانێکی ترسناکه‌ بۆ كات و توانای هەسارەکە کە زۆر پێویستە بۆ دیاریکردنی ڕێبازیکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قه‌یرانه‌ گه‌وره‌کە. هیچ چارەسەرێکی سحری نیە بۆ کێشەکانی ئەوروپا و جیهان. چارەسەر بەرهەم نایەت لە بەدواداچوونێکی تەندروستیه‌وه‌ کە لە یەکڕوانگەوە لەسەر نەخۆشیەکە کرابێت، یان دەرمانێکی تاقیکاری کە یەکلایەنانە تێکەڵکرابێت (یان لە ناوەندێک دروستکرابێت و به‌ دودڵیه‌وه‌ خرابێتە بەردەست) و بەزۆر بەسەر خەڵکیدا بسەپێندرێت. ئەمە بەتایبەت ئاماژەیە بۆ جینۆکسین واته‌ پێكوته‌یه‌ك له‌سه‌ر ترشی ناوكی بۆماوه‌یی كاربكات و كاریگه‌ریه‌ درێژخایه‌نه‌كانی نه‌زانرابێت. (عەقیدە پشت بە باوەڕێکی و کوێرانە دەبەستێت، زانست پێویستی بە دۆزینەوەی بەردەوامی فرە ئاراسته‌ هەیە. زانست بەتایبەت زانستی پزیشکی یەک ڕاستی یان ڕاستیەکی ئاشکرا لەخۆی ناگرێت، به‌ڵكو هەوڵدەدات تا دەتوانیت لە وەڵامی هەڵە دووربکەوێتەوە- پێویستە بەردەوام هەموو ڕۆژێک چاودێری بکرێت و تاقیبكرێته‌وه‌).

گونجاوی ڕێكاره‌كانی ئەوروپا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (لە ئیستا و داهاتوودا) كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی دیکەیە. گرنگترین شت بەشداربونێکی جیهانیە لەلایەن حکومەتە جیاوازه‌كانه‌وه‌ به‌ په‌یڕه‌وكردنی میكانیزمێكی تایبه‌ت و چاودێری ناوخۆیی له‌ سەری. دەبێت ئەم یاسایە لە دەرەوە و ناوەوە جێبەجێ بکرێت، پێویستە بە زووترین کات یەکێتی ئه‌وروپا پابەندی بێت و ببێتە نموونەیه‌كی باش.

له‌گه‌ڵ زیادبوونی تایبه‌تمه‌ندیه‌كان لە ئۆفیسه‌كانی یەکێتی ئه‌وروپا له‌ بڕۆکسل (كه‌ به‌پاره‌ی باج و متمانه‌ی هاوڵاتیان ده‌كرێت)، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستی لۆكاڵی و ناوچه‌یی و نیشتیمانی و له‌ڕێگه‌ی گروپی لۆبی تایبه‌ته‌وه‌ گرنگی بدرێت بە پڕۆژەیەکی ئەوروپی گشتگیری پتەو كه‌ ئامانجێکی هاوبەشی هه‌بێت و داهاتوویەکی باشتر زامن بكات.

پاش چونە دەرەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتی ئەروپا، پێویستە یەکێتیەکە زیاتر ئاگاداری کەموکورتیە دیموکراتیەکانی بێت كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ستیه‌وه‌، به‌تایبه‌ت لەگەڵ زیاتر نامۆبوونی برۆکسل و زیادبوونی نیگه‌رانییەكانی ده‌ڵێت یەکێتی ئەوروپا بەبێ بەڕیتانیا دەبێتە ئەڵمانیایەکی گەورەتر.

مه‌ترسییه‌كان و ئه‌و شتانه‌ی ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن

ئەنجامەکانی یەکێتی ئەوروپا له‌ ماوەی ساڵێکدا (له‌ ئازاری ٢٠٢٠ بۆ ئازاری ٢٠٢١) زۆر مایه‌ی نیگه‌رانییە:
١- چەندین جار شکستی هێناوە لە بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ - لەکاتێکدا یەکێکە لەو بنچینانەی لەسەری دامەزراوە. بە پێچەوانەوە زۆرێک لە بڕیارەکانی زیانی گەیاندووە بە ئازادی ڕا دەربڕین و ئازادیە سەرەکیەکان، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆش دەستی هەبووە لە زیادکردنی خێرایی و ئاستی وێرانبوونی مافە دەستوریەکان و ئازادیە بنچینه‌ییه‌كان وه‌ك؛

ا- نەبوونی شەفافیەت لە هەڵسوکەت و بڕیارەکانیدا کە مایه‌ی نیگه‌رانییە.
ب- نەبوونی هیچ دەستپێشخەریەک بۆ ده‌ستپێكردن و پاڵپشتیکردنی گفتوگۆی دیموکراسی گشتگیر بۆ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە قەیرانە هه‌نوكه‌ییه‌كان و ڕێگەکانی ڕزگاربوون لێیان.
ج- پشتگوێخستنی ئەو سنورداریانەی بەزۆر لەسەر ئازادی هاتووچۆ سەپێندراوە لەلایەن بازنە تەسکەکانی دەسەڵاتی جێبەجیکار و ژمارەیەک لە دەوڵەتە ئەندامەکان لە چەند بۆنەیەکدا.
د- چاوپۆشیکردن لە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری هێز لەلایەن پۆلیسەوە بەرامبەر هاوڵاتیە ئاشتیخوازەکان لەسه‌ر شه‌قامه‌كان له‌ چەند بۆنەیەکی جیاوازدا له‌ هه‌ندێك لە دەوڵەتە ئەندامەکاندا.
هـ- گوێنەدان و نەبوونی هیچ کاردانەوەیەک لە به‌رامبه‌ر سەرکوتکردنی ئازادیەکانی میدیا له‌ ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌، لەهەمان کاتدا چاوپۆشیکردن لە سانسۆری به‌رده‌وام له‌سه‌ر میدیا لەلایەن لایەنە بیانیە ناحکومیەکان و لایەنە حکومیه‌ لۆكاڵیه‌كانه‌وه‌.

٢- یەکێتی ئەوروپا تەندروستی گشتی هاوڵاتیەکانی نەپاراستووە، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆرێک لە بڕیارەکانی و نه‌گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست بووەتە هۆی خراپبوونی بارودۆخی هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی درێژتر له‌ هه‌موو جیله‌كاندا بەتایبەت له‌ منداڵ وگەنجەکاندا.

٣- یەکێتی ئەوروپا پارچە پارچەبوونی یەکێتیه‌كه‌ی ڕانەگرت، بەپێچەوانەوە شەقبردن و دوورکەوتنەوەی نێوان هەرێمەکانی بەرفراوانترکرد، تەنانەت لە نێوان وڵاته‌ ئەندامەکانیشدا.
٤- یەکێتی ئەوروپا لەنێو دراوسێ ئەوروپیەکانیدا پێگه‌ی خۆی باشتر نەکرد.

٥- له‌سه‌رجه‌م دۆخه‌كانی لە سەرەوە ئاماژەی پێکراوە کۆمیسیۆن و پەرلەمان و دام و دەزگاکانی دیکەی بڕۆکسل هێشتا نکۆڵی لە هەموو ئەو مەسەلانە دەکەن ، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی زیاتری متمانەی نێودەوڵەتی و پاڵپشتی ناوخۆیی، وە پڕۆژەی یەکگرتن ئەستەم دەکات.

پاش هەموو ئەمانە، ڕاستیەکان ئاشکران و لەبەردەستدان. ئەو وڵاتانەی کەرتی تەندروستیان زۆر ناڕێکە و زۆر ته‌سلیمی كه‌رتی تایبەت كراوه‌ خراپترین حاڵەتەکانی کۆڤید-١٩ یان هەیە (وەک ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا) - لە ڕووی ئامار و ژمارەی قوربانیەکانه‌وه - زیانی کۆمەڵایەتی و ئابوری گشتیان زۆر به‌ركه‌وتووه‌ (به‌ ئاراسته‌ ته‌ندروستیه‌ درێژخایه‌نه‌كانی و‌ دابه‌شكردن و نادادپه‌روه‌یه‌كانییەوه‌) ‌، زیانی گه‌وره‌شی بە یەکڕزی کۆمەڵایەتی گه‌یاندوه‌ (له‌ ڕوانگه‌ی سەلامەتی و ئاسایشه‌وه‌)، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر خێرایی چاكبوونه‌وه‌ش هه‌بووه‌. ئەو وڵاتانەی کەرتی تەندروستیان ناوه‌ندیه‌ و لە دەستی کەرتی گشتیدایە و لەژێر کۆنتڕۆڵی جەماوەردایە ئەنجامەکانیان باشترە.له‌م وڵاتانەدا ڕێزێکی زۆرلە ماف و ئازادی و سه‌ربه‌ستی تاکە کەس دەگرن وەک وڵاتی سوید كه‌ تا ئێستا باشترین ئەنجامی هەبووە.

چۆنیەتی یەکسانی کردن لە نێوان مەسەلەی تەندروستی و مافی مرۆڤ کێشەی سەرەکی داهاتوو دەبێت، لەکاتێکدا ئەم دوو مەسەلەیە لەیەکەوە دوور نین بەڵکو یەکتری تەواو دەکەن. هەروەها چۆن زانیاری (جینات و ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریه‌كه‌ی) بەرهەمدێت و ده‌پارێزرێت و بەڕێوە دەبرێت و لەکۆتاییدا بەکاردەهێنرێت کێشەیەکی دیکەیە داهاتووی تەندروستی گشتی جیهانی دیاری دەکات، (ئایا لە دەیەکانی داهاتوودا پاڵپشتی جیهانی دەکرێت یان شەڕی لەسەر دەکرێت).

بە شێوەیەکی گشتی، دەرئەنجامەکانی یەک ساڵی (ئازاری ٢٠٢٠- ئازاری ٢٠٢١) زۆر بێزارکەر، چارەسەری تەندروستی لەناونەبراوە، بەپێچەوانەوە ئێستا فرە ڕوو و توندترە، لەکاتێکدا مافه‌كانی مرۆڤ زیاتر نزیکە لەوانەی ساڵی ١٨٤٨ وەک لە سەدەی بیست و یەک.

نەک تەنها لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووریه‌وه‌، بەڵکو له‌ هەموو ڕوویەكه‌وه‌ کاریگەری و زیندویه‌تی ڕۆژئاوا بەخێرایی بەرەو لەناوچوون دەچێت، ئەمەش وادەکات ئەگەری سەرکەوتنی نموونەی حوکمڕانیەکەی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ کەمتر بکات.

بە دوور لە ناکۆکیەکان دەربارەی ئەوەی لە سەرەتادا مەبەستیان چی بووە (پاڵنه‌ری مەزهەبی، دیموگرافی، ژینگەیی، یان هەر هۆكارێكی دیكه‌)، ئەم نوسینە کۆتایی پێدێت بە ده‌رئه‌نجامێك: ژمارەیەکی زۆر پسپۆڕی ستراتیجی سەربازی لەو باوەڕەدان (سەرهەڵدانی) کۆڤید-١٩ بریتییە لە جەنگێکی ته‌كنه‌لۆجی - بایۆلۆجی.

ئەمەش بیرخستنەوەیەکی بەهێزە لەلایەن مێژووەوە کەبڕیاری چوونە جەنگ هەرگیز لەسەر بنچینەی ڕاستیەکان نەدراوە بەڵکو لەسەر بنچینەی تێڕوانین و تێگەیشتن بووە. هەربۆیە بەبێ هیچ گومانێک لەحاڵەتی بەردەوامبوون یان هەڵکشانی زیاتری قەیرانەکە یاری کۆتایی سوتاندنکی ئەتۆمی دەبێت کە هیچ کەسمان لێی دەرباز نابین.

دەربارەی نوسەر:
دکتۆر. ئەنیس هـ. باجریکتاریفیچ بەڕێوەبەر و پڕۆفیسۆری یاسای نێودەوڵەتی و تویژینەوە سیاسی جیهانیە و لە ڤێیه‌نای پایته‌ختی نەمسا داده‌نیشێت، هەشت کتێبی نوسیوە (بۆ بڵاوکەرەوە ئەمریکی و ئەوروپیەکان) لەگەڵ چەندین توێژینه‌وه‌ دەربارەی وزەی جیۆسیاسی و تەکنەلۆجیا. هەروەها سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری GHIR (بۆ جوگرافیای سیاسی و مێژوو و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان) کە ئۆفیسەکەی لە نیۆرکە ،هەروەها ئه‌ندامی دەستەی سه‌رنوسه‌ری چەندین گۆڤاری هاوشێوەیە لە سێ کیشوەردا، نۆیەمین کتێبی بەناونیشانی "سەدەی نا ئاسیایی" لە پایزی ٢٠٢١ دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
لوبلیانا/ ڤێیه‌نا، ١١ی نیسانی ٢٠٢١

هەواڵی زیاتر