X
ئ|

داعش كوژرانی‌ سه‌ركرده‌ی‌ گروپێكی‌ تیرۆریستی‌ راگه‌یاند

کراوەیی ئیسلامی

پێش 1 هەفتە     656 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میلله‌ت
به‌پێی‌ تۆمارێكی‌ ده‌نگی‌، رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ داعش به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌ كوشتنی‌ سه‌ركرده‌ی‌ گروپی‌ تیرۆریستی‌ بۆكۆ حه‌رامی‌ نه‌یجیری‌ ركابه‌ری‌ راگه‌یاند.


له‌ تۆمارێكی‌ ده‌نگیدا كه‌ ده‌ست ئاژانسی‌ رۆیته‌رز كه‌وتووه‌، كه‌سێك كه‌ خۆی‌ وه‌ك ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لبرناوی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ رۆژئاوای‌ ئه‌فریقا ده‌ناسێنێت باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌بوبه‌كر شیكاو سه‌ركرده‌ی گروپی تیرۆرستیی بۆكۆحه‌رام له‌ نه‌یجیریا له‌ ماوه‌یه‌كی‌ نزیك له‌  16ی‌ ئایاری‌ رابردوو له‌ كاتی‌ راوه‌دوونانی‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ داعشه‌وه‌ به‌هۆی‌ ته‌قاندونه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ چێنراو، كوژراوه‌.

دوو كه‌س كه‌ ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لبرناوی‌ ده‌ناسن بۆ ئاژانسی‌ رۆیته‌رز ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و ده‌نگی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ له‌ تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌دا قسه‌ده‌كات، ده‌نگی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ داعش له‌ رۆژئاوای‌ ئه‌فریقایه‌.

به‌پێی‌ ئاژانسی‌ فرانس پرێس ئه‌بوبه‌كر شیكاو شیاو له‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپێكی تیرۆرستی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا كه‌ نه‌یاری خۆی بوون، بۆئه‌وه‌ی به‌ دیل نه‌گیرێت و ده‌ستگیر نه‌كرێت، چاكه‌تێكی بۆمبڕێژكراوی به‌خۆیدا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و خۆی‌ كوشتووه‌.

تائێستا سێ جار هه‌واڵی كوژرانی ئه‌بوبه‌كر شیكاو بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا حكومه‌تی نه‌یجیریا و باڵی پڕوپاگه‌نده‌ی داعش هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راسته‌ چونكه‌ پێنج لێپرسراوی باڵای نه‌یجیریاش ده‌ڵێن كه‌ ناوبراو كوژراوه‌.

شیكاو به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ شه‌وی پێش تاقیكردنه‌وه‌، 300 خوێندكاری كچی رفاندووه‌ و ئه‌وه‌ش وایكرد جووڵانه‌وه‌یه‌ك به‌ناوی "كچه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه‌" له‌سه‌ر ئاستی جیهان سه‌رهه‌ڵبدات، بۆ رزگاركردنی ئه‌و كچانه‌ و ده‌ستگیركردنی شیكاو، گروپێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌ بۆكۆحه‌رام به‌ناوی ئیسواب كراون به‌ گژ ناوبراودا چوونه‌وه‌ و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر باره‌گاكه‌ی و له‌وێ ناوبراو خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

نزیكه‌ی 7 سوپای بیانی به‌ شوێن ئه‌بوبه‌كر شیكاوه‌وه‌ بوون و بۆیان ده‌ستگیر نه‌ده‌كرا، حكومه‌تی ئه‌مریكاش له‌پاڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ئه‌بوموسعه‌ب زه‌رقاوی سه‌ركرده‌ تیرۆرسته‌كانی داعش و قاعیده‌، خه‌ڵاتی 7 ملیۆن دۆلاری دانابوو بۆ هه‌ر كه‌سێك كه‌ زانیاریی له‌سه‌ر شیكاو بدات.


هەواڵی زیاتر