X
ئ|

جیاوازی نێوان ماندوێتی گەرمی و لە هۆش خۆچوون بە گەرما

لایف ستایڵ

6 رۆژ پێش ئێستا     108 ژمارەی خوێندراو
Alternate Text

میللەت

ماندووبوون بە گەرما بارودۆخێکی ئاساییە کە لەگەڵ زۆر کەسدا ڕوودەدات و چارەسەری ئاسانە، بەڵام نابێت تێکەڵ بکرێت لەگەڵ لە هۆش خۆچوون بە گەرما، چونکە لە هۆش خۆچوون بە گەرما مەترسی دروستدەکات بۆ سەر ژیانی مرۆڤێک کە ڕووبەڕووی بێتەوە.

لەوانەیە هەردووکیان بە ڕووکەش کاریگەرییەکانیان لەیەک بچن، بەڵام کاریگەری زۆر جیاوازیان لەسەر ناوەوەی جەستە هەیە. لە هۆش خۆچوون بە گەرما ئەوکاتە ڕوودەدات کە پلەی گەرمی جەستە دەگاتە ٤٠ پلەی سیلیسزی و بەوەش کۆمەڵێک نیشانە لە کەسەکدا دەردەکەون، کە زۆر ترسناکن و پێویستە کەسەکە ببرێتە لای پزیشك.

پێستی وشک و سوور، لێدانی خێراو بەهێزی دڵ، سەرئێشە، دڵ تێکهەڵهاتن و بوورانەوە ئەو نیشانانەن کە کەسێک تووشی لە هۆش خۆچوون بووە بە گەرما.

نیشانەکانی ماندووبوون بە گەرما کەمێک جیاوازترن ئەوانیش، لێدانی لاوازی دڵ، گرژبوونی ماسولکە، پێستی سپی و کاڵ، هیلاکبوونی زۆر و ئارەق کردنەوەی زۆر، ماندووبوون بە گەرمی کاتێکە کە پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ لە خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوەیە.

چارەسەرکردنی ئەم دوو بارودۆخە زۆر جیاوازن. ئەگەر کەسێک تووشی ماندووبوون بە گەرمی بووبێت ئەوە تەنها بە خواردنەوەی خواردنەوەیەکی سارد، کەمکردنەوەی پۆشاک، خۆشۆردن و لە شوێنێکی فێنکدا مانەوە چارەسەرێکی گونجاوە.

بەڵام ئەگەر کەسێک تووشی لە هۆش خۆچوون بووبێت بەهۆی شەپۆلی گەرماوە، ئەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە پەیوەندی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوەتنەوە بکەیت، چونکە ئەو کەسە لە بارودۆخێکدایە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت ئەوە ئەو گەرمایە کاریگەری لەسەر مێشک، دڵ و گورچیلەکانی دروستدەکات و دەکرێت زیانێکی درێژخایەنیان پێ بگەیەنێت، بۆیە وا باشترە پەیوەندی بە فریاگوزارییەوە بکەیت و یارمەتی ئەو کەسە بدەیت بچێتە شوێنێکی سێبەر، یاخود فێنک تا ئەو کاتەی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دێت و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.

هەواڵی زیاتر